وه‌زاره‌تی كاره‌با: له‌ئێستادا به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبووه‌ته‌وه

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*دوای ئه‌وه‌ی به هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 12:40 كوژانه‌وه‌ی گشتی له تۆڕی كاره‌بای هه‌رێم ڕوویدا، تیمه‌كانی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم و به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له ماوه‌ی 3 كاتژمێردا چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان كرد.
*به‌ڵام دواتر به‌هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی غاز له كێڵگه‌ی كۆڕمۆڕ بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، له‌ئێستادا به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبووه‌ته‌وه.
*بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌سه‌ر هێڵن تاوه‌كو هه‌رچی زووه چاره‌سه‌ری گرفته‌كه بكه‌ن.















Post Comment