×

وه‌زاره‌تی كاره‌با: ئه‌گه‌ری پچڕانی نه‌خوازراوی كاره‌با هه‌یه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌با: ئه‌گه‌ری پچڕانی نه‌خوازراوی كاره‌با هه‌یه‌

جار بینراوە: (7.2K)


وهزارهتی كارهبای ههرێمی كوردستان هاوڵاتیان ئاگادار دهكاتهوه كه لهههرسێ پارێزگای ههولێر، سلێمانی و دهۆك تاقیكردنهوهی فشار ئهنجام دهدات و بهوهۆیهوه ئهگهری پچڕانی نهخوازراوی كارهبا ههیه.

له راگهیهندراوێكدا وهزارهتی كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژهی بهوهدا كه ههڵدهستێت بهئهنجامدانی تاقیكردنهوهی فشاری سهر تۆڕی كارهبای نیشتمانی لهههر سێ پارێزگای ههولێر، سلێمانی و دهۆك و ناوچهكانی ناوهوه و دهرهوهی پڕۆژهی رووناكی دهگرێتهوه”.
 
لهراگهیهندراوهكهدا هاتووه كه “ئهم تاقیكردنهوهیه رێكارێكی رۆتینیه كه بۆ تۆڕی كارهبا ئهنجام دهدرێت لهلایهن وهزارهتی كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان كه ئامانج لێی دیاریكردنی كێشه و خاڵه لاوازهكانی تۆڕهكانی گواستنهوه و دابهشكردنی كارهبایه له ماوهی دوو ڕۆژی تاقیكردنهوه بۆ ههر پارێزگایهك كه تیایدا هاوڵاتیان كارهبای بهردهوامیان دهبێت”.

دهشڵێت: “بۆ ئهم مهبهستهش، وهزارهتی كارهبا ئاگاداری هاوڵاتیان دهكاتهوه له ئهگهری پچڕانی نهخوازراوی كارهبا  لهكاتی ئهنجامدانی تاقیكردنهوهكه”.

راشیگهیاندووه كه “ئهم تاقیكردنهوهیه له پارێزگای ههولێر دهستپێدهكات له بهرواری 1 و 2 ی ئهیلول”.

بابەتى تر

👤
Live: 53 Today: 2,517 📊 Click Here