وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێم: چاككردنه‌وه‌ ده‌كرێت و له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌بێته‌هۆی پچڕانی كاره‌با

وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ هه‌رێم: چاككردنه‌وه‌ ده‌كرێت و له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌بێته‌هۆی پچڕانی كاره‌با

جار بینراوە: (1.3K)

– 
وهزارهتی كارهبای ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت كه بههۆی چاككردنهوه له تۆڕی كارهبا لهچهند مانگی داهاتوودا دهكرێت بهشێك له هاوڵاتیان بۆ ماوهیهكی كاتی كارهبایان بپچڕێت، داواكاریشه هاوڵاتیان پشوو درێژ بن.

ئهمڕۆ چوارشهممه وهزارهتی كارهبای ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “وهك بهشێك له چالاكییهكانی پڕۆژهی ڕووناكی، كاری چاككردنهوهی پێویست به بهردهوامی ئهنجام دهدرێت بۆ تۆڕی كارهبا كه سوودی دهبێت له باشتركردنی خزمهتگوزاری كارهبای نیشتیمانی”.

وهزارهتهكه دهڵێت: “لهكاتی ئهنجامدانی كارهكانی سازدانی تۆڕی كارهبا لهلایهن تیمهكانی چاككردنهوه، دهكرێت بۆ ماوهیهكی كاتی كارهبا بپچڕێت”.

هاووڵاتیانیش دڵنیادهكاتهوه كه “لهكاتی ههر پچڕانێكی كارهبا، ههموو خزمهتگوزاری و ژێرخانه سهرهكییهكان بهردهوام دهبن لهكاركردن و تیمهكان كاردهكهن بۆ گهڕاندنهوهی كارهبا بهزووترین كات”.

وهزارهتی كارهبا دهڵێت: “بۆیه داوا له هاووڵاتیان دهكهین پشوو درێژبن لهكاتی ئهنجامدانی پڕۆسهی سازدانهوهی تۆڕهكانی كارهبا”.

راشیگهیاندووه كه “كه لهكاتی ڕوودانی ههر پچڕانێكی پلان بۆ داڕێژڕاو، وهزارهتی كارهبا پێشوهخته هاووڵاتیان ئاگاداردهكاتهوه. بۆیه هانی هاووڵاتیان دهدات كه خۆیان تۆماربكهن له پڕۆژهی ڕووناكی بۆ ئهوهی كورتهنامهی ئاگادارییان پێبگات”.

ئهمهش لهكاتێكدایه لهماوهكانی دواییدا كاتهكانی بڕانی كارهبای 24 كاتژمێری له ناوچه جیاوازهكانی ههرێمی كوردستان زیادیان كردووه و هاوڵاتیان بێ كارهبا دهبن، موهلیدهكانیش كار ناكهن.

بابەتى تر

👤
Live: 112 Today: 1,732 📊 Click Here