وانەکانی دەستگیرکردن و لەسێدارەدانی سەدام
شوان عەباس بەدری
وانەکانی دەستگیرکردن و لەسێدارەدانی سەدام
شوان عەباس بەدری
لە 19 ی ئۆکتۆبەری 2005 یەکەمین دانیشتنی دادگایی کردنی سەدام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووتری عیراق و حەوت تۆمەتباری تری پلەباڵای ناو حزبی بەعس باڵی عیراق بە تاوانی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە دوجەیل بەرێوەچوو.
هەرچەندە سەدام حسێن و تۆمەتبارەکانی تری ناو قەفەسی دادگاکە چەندین تاوانی گەورەتر و خوێناویتریان لە ماوەی دەسەڵاتدارێتیان ئەنجامدابوو و دۆسییەی کۆمەڵکوژی دوجەیل و بڕینەوەی دارخوماکانی ناوچەکە لەچاو تاوانەکانی تریان وەک یاری فتبۆڵێنی مناڵان بوو لەناو کوێرە کۆڵانێک کە کەس گرنگی پێنادا، بەڵام لەبەر دۆخی ئەو کاتەی عیراق و هەندێک ئیعتیباراتی هەرێمی و ئەو دۆسییەیە بوو بە شای دۆسییە تاوانکارییەکانی حزبی بەعس و دواجاریش بە نەزانی و گێلی شیعە و هەندێک لایەنی تر سەدام بوو بە پاڵەوانێکی ئەفسانەیی کە بە پێکەنین و بێ ترس بەرەو ڕووی مەرگ ڕۆیشت و تاوانبار بوو بە قوربانییەکی چاونەترس و قوربانیش بوو بە تاوانبارێک کە یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤی پێشێل کردووە!
ئێستاش دوای 19 ساڵ لە هەڵواسینی سەدام زۆربەی دانیشتوانی جیهان ساتەوەختی سەرکەوتنی سەدام بەرەو قەنارەکە بە ساتەوەختێکی مێژوویی تایبەت دەزانن و وەک مرۆڤێکی بێتاوان سەیری دەکەن کە بووە قوربانی ویستی ئەمریکا و ئێران و کوێت !
وانەی کۆتایی ئەو بەسەر هاتە ئەوەمان فێردەکات بە گێلی و نەزانی و نەخوێندنەوەی وردی هەلومەرج و پێشهاتەکان و بە نغڕۆبوون لەناو هەست و تووڕەییە کاتییەکانت لە دوژمنەکەت پاڵەوانی ئەفسانەیی دروست مەکە تا وەک شیعەکانی عیراق و لایەنەکانی تری ناوخۆی وڵاتت لێنەیەت و نەبیتە کارئەکتەرێکی بێزراوی !
سەدام لە 30 دیسامبەری 2006 و لەیەکەمین رۆژی جەژنی قوربان لە ناوچەی کازمییەو بەدیاریکراویش لە یەکێک لە ژوورەکانی هۆبەی پێنجی سەربە دەزگای هەواڵگری سەربازی عیراق لە سێدارە درا.
هەموو ەکان کاتێک لەبڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment