وادەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت راگەیاندرا

وادەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت راگەیاندرا

جار بینراوە: (1.1K)

لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی 8 ئامادەیە و هەر کاتێک بڕیاریان بەدەست بگات خەرجی دەکەن. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لەگەڵ سێ وەزیری کورد ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دا. وەزیرانی کورد لە کۆبوونەوەکەدا داوای خەرجکردنی دوو مووچەیان پێکەوە کردبوو، بەڵام سوودانی گوتبووی ناتوانن دوو مووچە بەیەکەوە بنێردن و کێشەی نەبوونی پارە و کورتهێنانیان هەیە. لەبارەی وادەی ناردنی پارە بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق راگەیاند: پێشبینی دەکەم لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو تاوەکو کۆتایی هەفتە پارە بنێردرێت. باسی ئەوەشی کرد حکومەتی عێراق کێشەی پارەی نەختینەی هەیە و ئێستا پارەی لەبەردەست نییە، بۆیە ناردنی پارە دوادەکەوێت. لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق راگەیاند: ” پارە هەیە و کێشەمان نییە، هەر کاتێک بڕیاری خەرجکردنمان بەدەست گەیشت بە نیو کاتژمێر پارە بۆ بانکەکانی بەشدار لە هەژماری من دەنێرین، تەنیا دوو کاتژمێریش کات پێویستە تاوەکو بانکەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دێن پارە بە کاش وەربگرن”.

بابەتى تر

👤
Live: 82 Today: 2,541 📊 Click Here