هەڵە چنینم کرد: بۆ کورد قڕ ئەکەن؟
کورد بە میژووی ٦٠٠٠ ساڵەی خۆی لە زاگرۆس لەو کوردستانە ژیاوە کە ئێستا زیاتر لە نیوەی دزراوە، ئەو نەتەوانەی کە باڵادەستن هەرسێکیان لە دەرەوەی جوغرافیای خۆیانەوە هاتوونەتە ناو خاکی کوردەوە.
وە تورک و فارس زمانێکی فەرمیان لەسەر ئێسک و خوێنی کورد درووستکردووە، بۆ ئەوەی دەوڵەتی پێ درووست بکەن،، عێراق و سوریاش پێش ئیسلام، قەد خاکی عەرەب و عەربی تیا نیشتەجێ نەبووە.
لە پاش جەنگی یەکەمیشەوە دەوڵەتی سوریا و عێراق درووستکرا،، تورکیای پاش عوسمانی و پێرسیا( لە ١٩٣٥ بوو بە ئێران)هەر لەسەر بنچینەی ناوی نەتەوەی تورک و فارس بونیاد نرا، کە تەنیا بۆ ئەوەی بڵێن هی کورد نییە و تەنیا یەکە نەتەوەی تیایە…. .
کورد بەرامبەر نەتەوە و دەسەڵاتی عەرەب تا ئەوپەڕی چەماندنەوە و خزمەتکاری و خۆگونجاندی نواندووە، بەو پێیەی دینەکەی ئەوانی وەرگرتووە و بگرە سەدان زانای لەم ڕەوتەدا پێشکەش بو دونیای عەرەب و ئیسلام کردووە.
پرسیارە گەورەکە ئەمەیە: کورد لە لایەن کێوە هێرشی کراوەتە سەر و قڕ کراوە؟؟.جگە لە موسڵمانان نەبووبێت:
-هەڵەبجە و ئەنفال بە سوڕەتی ئەنفال لەلایەن عەرەبی عێراقەوە.
– یەزیدییەکان، بە ئەڵا و ئەکبەری داعشە موسڵمانەکان.
– عەفرین بە ناوی صورەتی فەتح، لە لایەن تورکی ئیخوانیی موسڵمانەوە.
– ئەمڕۆش دووبارە بە سورەتی ئەنفال لە دیمەشقی موسڵمانی عەرەبەوە، فەتوای قڕکردنی درا.
نە جولەکە، نە مەسیحی، نە بودایی، نە هیندۆس، کوردی قڕ نەکردووە.
ئەنجام:
تا هۆلۆکۆست ڕووی نەداو و جولەکە قڕ نەکرا، دەوڵەتی جولەکە نەهاتە دەووستکردن.
تا کیمایی و ئەنفال نەکرا و ڕەووی دوو ملیۆنی درووست نەبوو و هەرێمی باشوور نەهاتە دەووستکردن.
تا قڕکردنی یەزیدییەکان لە لایەن داعشەوە درووست نەبوو، ڕۆژئاوا بونیان نەنرا و ئەم یەکگرتووەی کوردی ئێستا درووست نەئەبوو.
کەواتە: تا کورد فشار و هێرشی قڕکردنی لەسەر نەبێت، بە هۆشی خۆی نایەتەوە و مەترسییەکانی سەر خۆی نازانێت.
هەر بۆیە ئەو سەردەمە بەسەر چوو، کوردە عەلمانییەکان بڵێن: برایەتی گەلان و کورد موسڵمانەکانیش بڵێن؛ برایەتی موسڵمان و هاودینی.
ئیتر بۆ نەوەی هۆشیار و زیرەکی ئەم سەردەمە، ئەو سیاسەت و ڕێبازی خۆ بەبچوکزانییەی باپیرانمان بە ناوی دین و سیاستەوە لە گۆڕ نرا،.
کورد نە هاودینی و نە هاو نیشتیمانی و نە هاوەڵی و برایەتی، هیچ فریای ناکەوێت، و ئاشکرا بوو کە دوژمنانی کورد، تەنیا لەناوبردنی کورد و داگیرکردنی خاکی ان مەبەستە، خوای ئەکرد لەوان دیندار و لەوان نیشتیمانپەرەوریش بیت.
کاتێک کە بەعس، کیمایی کرد بە سەر هەڵەبجەدا، نەیپرسی کێ جاشە و کێ باشە، کێ بەعسییە و کێ حیزببیە،، بۆ ئەو هەمووی کوردە و بەس.
کەواتە ئەم وەچەرخانە گەورەیەی تاک بە تاکی کورد، بە تایبەتئ نەوەی هۆشیار و نوێی کورد، مژدەی گۆڕنکاری گەورەی پێیە بۆ کورد و دۆزە ڕەواکەی؟،، لەم
ڕۆژانەشدا کورد پەیامی بە حیزب و سیاسی و بازرگانی ئاین و ئایدۆلۆژیا، دا، کە ئێمە ئێوەمان تێپەڕاند و ڕۆڵی چەمینەوە و بازرگانی بە نەتەوەی کورد، کۆتایی هات.















Post Comment