هەواڵێکی خۆش بۆ خوێندکارانی کەرکوک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان

-
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ گواستنەوەی خوێندکارانی کەرکوک کە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەخوێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئەیلولی 2025، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “دوای نووسراوێک بە ژمارە 603 لە 03-08-2025 بۆ وەزیری خوێندنی باڵای عێراق و چەند گفتوگۆیەک بۆ گواستنەوەی خوێندکارانی کەرکوک کە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەوام دەکەن، رەزامەندی لەسەر داواکەی دراوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق رەزامەندی داوە خوێندکارانی کەرکوک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وەربگرن، جگە لە قۆناغی یەکەم و کۆتایی”.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “داوام کردووە وەزارەتی خوێندنی باڵا رێنمایی بداتە زانکۆی کەرکوک بۆ وەرگرتنی خوێندکارەکان”.















Post Comment