هەناردەکردنەوەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە

هەناردەکردنەوەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە

جار بینراوە: (1.1K)

-

کاتژمێر 6:50 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ی ئەیلولی 2025 هەناردەکردنەوەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە کێڵگەی نەوتی پێشخابوورەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستیپێکردەوە.

لە قۆناغی یەکەمدا 190 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت، ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێر پێویستە تاوەکو نەوت دەگاتە بەندەری جەیهان.

لە ئاداری ساڵى 2023وە و لە ئەنجامی بڕیارێکی دادگای پاریس، هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە راگیرا، کە ئەوکات لەگەڵ نەوتى کەرکوکدا بڕەکەى رۆژانە دەگەیشتە نزیکەى 400 هەزار بەرمیل.

دوای رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شێوازی هەناردەکردنەوە و رێککەوتنی سێقۆڵیش لەگەڵ کۆمپانیاکان، ئەمڕۆ جارێکی دیکە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 79 Today: 1,213 📊 Click Here