×

هۆکاری هەبوونی هێزە میلیشیاکان!

هۆکاری هەبوونی هێزە میلیشیاکان!

جار بینراوە: (16.9K)

ڕاژان ئەحمەد

لە کوردستان و عێراق کۆمەڵێک هێزی میلیشیا بوونیان هەیە کە هەر هێزێکیان لەلایەن لایەنێکی سیاسی پاڵپشتی دەکرێت کە دیارترینیان هێزی میلیشیای (حەشدی شەعبی،هێزی دژە تیرۆری یەکێتی،هێزی کۆماندۆی یەکێتی،هێزی گوڵان و پاراستنی پارتی).

هەرچی هێزی میلیشیای حەشدی شەعبیە لەلایەن هێزە شیعیەکانی ناوخۆی عێراق و ئێرانەوە پاڵپشتیان دەکریت و دەسەڵاتێکی تەواو بەهێزیان هەیە کە دەتوانن هەر شتێک کە بیانەوێ ئەنجامی بدەن .هەر لە ماوەکانی ڕابردوودا بینیمان کە هێزەکانی حەشدی شەعبی چۆن پەلاماری خەڵکی مەدەنی و زەوی جوتیاران و مامۆستا و ڕۆژنامەنووسانیان دەدا کە ئەمەش وکو دەستدرێژیەکە بۆ سەر ئازادی خەڵکی ناوچەکە.

هێزە میلیشیاکانی ژێر دەستی یەکێتی و پارتیش هیچیان لە حەشدی شەعبی کەمتر نیە و بگرە لەوان زۆر خراپتر دەکەن.هەر هێزێک لەلایەن بەرپرسێکەوە بۆ مەرامی شەخسی و حیزبی بەکار دەهێنرێت دژی لایەنێک و خەڵکی ئاسایی کە هەندێک جار دەگاتە ڕادەی کوشتن و پەلاماردان و زیندانی کردنیان .

هێزە میلیشیاکانی ژێر دەستی یەکێتی و پارتی لە ماوەی ڕابردوودا سەلماندوویانە کە ئەوان پارێزەری حیزبەکانیانن نەک پارێزەری هاوڵاتیان و نیشتیمان چونکە هەموو هەنگاوێکیان دژی هاوڵاتیانی کوردستانە لەوانە گرتن و کوشتن و دەست درێژی بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین.

بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی. نووسەر و گرافیک دیزاینەر لە میدیای کۆیباس. I Razhan Ahmed. I have BA in English Language and Literature.I become an active writer and designer for Koibas'a website.

بابەتى تر

👤
Live: 124 Today: 993 📊 Click Here