هه‌ڵسه‌نگاندێك بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی میدیاییانه‌ی (كه‌ناڵ 8) له‌ ململانێكدا

هه‌ڵسه‌نگاندێك بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی میدیاییانه‌ی (كه‌ناڵ 8) له‌ ململانێكدا

جار بینراوە: (1.2K)

كاتێك له یهكهم رۆژی پهخشی (كهناڵ 8) له نێو دروشمهكانیدا دروشمی (بێلایهنیی) ههڵبژارد، بهردهوام لهبهردهم تهحهددایهكی گهورهی ڕهنگدانهوهی ئهم دروشمهدا له ناوهرۆكی بهرنامهكان و شێوازی ڕووماڵكردنیدا بوو، كه چۆن به مانای وشهكه بتوانێت (بێلایهن) بێت ؟!

ئاخر ئاسان نییه كهناڵێك بهو ههموو ئیمكانیات و توانا داراییهوه و له ژینگهی پڕ له ململانێی ههرێمی كوردستاندا بتوانێت پارێزگاریی له رۆحی ئهو دروشمه (بێلایهنیی) بكات و وهك خۆی جێبهجێ بكات، له نێو ئهم ههموو بگرهو بهرده سیاسیی و حزبیهدا وهك یهك مامهڵه لهگهڵ ههمواندا بكات و بتوانێت تهرهفداری هیچ لایهك نهبێت !

ئهم تهحهددایه تهنها ڕووبهڕووی ئهزموونی میدیاییانهی (كهناڵ 8) نهبووهتهوه، بهڵكو چهند ئهزموونێكی میدیایی دیكه له ههرێمی كوردستاندا به دروشمهكانی (سهربهخۆیی) و (بێلایهنیی) و (هاوسهنگیی) دهستیاندایه كاری میدیایی و له یهكهم وێستگهی تاقیكردنهوهی (ڕاستگۆ بوون) لهگهڵ ئهو دروشمانهدا نهیانتوانی و (ناتوانن) سهركهوتوو بن، هۆكارهكهش یهك ئارگومێنتی سادهیه: ناكرێت بودجه و پاڵپشتی دارایی له كهسێك یان لایهنێكی سیاسیی وهربگریت و ئهجێندای ئهو جێبهجێ نهكهیت و به وهرگرهكانیشت بڵێێت: (من بێلایهنم) !

(كهناڵ 8) له چهند مانگی یهكهمی پهخشی و به تایبهت له ههڵمهتی ههڵبژاردنهكانی ههرێمی كوردستاندا دهیویست ئهم دروشمانه له شێوازی ڕووماڵی میدیاییانهیدا جێبهجێ بكات و جۆرێك له (هاوسهنگیی) بپارێزێت و خهریك بوو له دروشمی (بابهتیی بوون) نزیك دهبوویهوه، ههربۆیه بانگهشهی ههڵبژاردنی سهرجهم لایهنهكانی (تاڕادهیهكی زۆر) وهك یهك دهگواستهوه و ههلی یهكسانیی (تاڕادهیهكی زۆر) به زۆربهی لیست و كاندیدهكان بۆ بانگهشهو دهركهوتن دهدا، ئهو ئهزموونه له ڕووی میدیاییهوه جێگهی دڵخۆشیی و دهستخۆشیی بوو، ههربۆیه به ماوهیهكی كهم توانی بینهر و بیسهرێكی باش بۆ خۆی ڕابكێشێت و (كهناڵ 8) بوویه ژمارهیهكی دیاری میدیایی له نێو ئهزموونه میدیاییهكانی ههرێمی كوردستاندا.

شێوازی ڕووماڵكردنی ئهم كهناڵه بۆ ڕووداوهكانی (لالهزار و كهیسی سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ) ئهم میدیایهی خسته بهردهم تافیكردنهوهیهكی سهختهوه، ئهفسووس شێوازی ڕووماڵكردنی ئهو ڕووداوانه شكستی به بهشێك لهم ئهزموونه میدیاییه (جیاوازه) هێناو به ڕوونی و پێپهرده (كهناڵ 8) بوویهوه به زمانحاڵ و بڵندگۆی لایهن و تهرهفێكی دیاریكراو، ئیدی دروشمی (بێلایهنیی) تهنها وهك دروشم مایهوه و واقیعی حاڵ پێی وتین بهشێك لهو ئهزموونه جیاوازه (خۆمان خۆش) !

ئهڵبهت له ڕووی میدیاییهوه (به ڕای من) هیچ نهنگیی و كهماسیهك نییه كاتێك كهناڵێك پاڵپشتی دارایی و پشتیوانی سیاسیی له لایهن و ئاڕأستهیهكهوه وهردهگرێت و دهیهوێت بانگهشه و پڕویاگهنده بۆ ئهو كهناڵه بكات، ئهوه مافێكی سروشتی ههر جوڵانهوهو بزوتنهوهو ئاڕاستهیهكی سیاسییه، بهڵام نابێت ئهو پهیامه به وهرگرانی بگهیهنێت كه (ئهو) دهیهوێت هاوسهنگانه لهگهڵ ههمواندا مامهڵه بكات و وهك یهك مامهڵهی میدیاییانهیان لهگهڵدا دهكات و گوایه (ئهو) تهرهفداری هیچ لایهنێكی دیاریكراو نییه.

به كورتی و بهكوردی خاڵی سهرهكی ئهم ه جهختكردنهوهیه له ههڵگرتنی دروشمێكی میدیایی، كه بتوانیت له زهمینهی واقیعی ههرێمی كوردستاندا جێبهجێی بكهیت و لهگهڵ وهرگرهكانتدا ڕاستگۆ و ڕاشكاو شهفاف بیت، خوێندنهوهو مامهڵهی واقیعیانه بۆ ژینگهی كاره میدیاییهكهت بنهمای كاریگهریی و سهركهوتنه، كه نهتتوانی (بێلایهن) بیت، لانی كهم (بایهتیانه) مامهڵه بكه.

بابەتى تر

👤
Live: 175 Today: 1,178 📊 Click Here