هه‌فته‌ی‌ داهاتوو پرۆسه‌ی‌ دادگاییكردنی‌ تۆمه‌تبارانی‌ لاله‌زار ده‌ست پێده‌كات

هه‌فته‌ی‌ داهاتوو پرۆسه‌ی‌ دادگاییكردنی‌ تۆمه‌تبارانی‌ لاله‌زار ده‌ست پێده‌كات

جار بینراوە: (1.1K)

– 
بڕیاره سهرهتای ههفتهی داهاتوو پرۆسهی دادگاییكردنی لاهور و پۆڵاد شێخ جهنگی و رێبواری حامی حاجی غالی و تۆمهتبارانی دیكهی لالهزار دهستپێبكات.

بهگوێرهی ئهو زانیارییانهی دهست وێستگه كهوتوون، پرۆسهی دادگاییكردنی لاهور و پۆڵاد شێخ جهنگی و رێبواری حامی حاجی غالی و تۆمهتبارانی دیكهی لالهزار له شاری سلێمانی بهڕێوه دهچێت.

له دادگاییهكهی لاهور شێخ جهنگی و پۆڵادی برای و رێبواری حامی حاجی غالی و تۆمهتبارانی تر، تۆمهتهكانی نانهوهی پشێوی و كهیسی ههوڵدان بۆ كوشتنی بافڵ تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سهرجهم ئهو تۆمهتانهیان رووبهڕوو دهكرێتهوه كه پێشتر ئهندامانی بهرهی گهل له گرتهیهكی ییدا دانیان پێدانابوو، گرته ڤیدۆییهكهش بۆ رای گشتی بڵاوكرایهوه.

ئهم دادگاییكردنه دوای ئهوهی دێت كه شهوی پێنجشهممه لهسهرههینی 21 لهسهر 22ی ئابی 2025 هێزێكی ئهمنی له سلێمانی له هۆتێل لالهزار نزیكبوونهوه بۆ دهستگیركردنی لاهور شێخ جهنگی و چهند بهرپرسێكی تری بهرهی گهل.

 دوای چوار كاتژمێر رووبهڕووبوونهوه، بهیانی رۆژی ههینی میدیاكانی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان دهستگیركردنی لاهور شێخ جهنگی، سهرۆكی بهرهی گهل و پۆڵاد شێخ جهنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چهند كهسێكی دیكهیان راگهیاند،  “دواتریش پێكدادانهكان راگیران و  بههۆی شهڕهكهوه چهندین كهس له ههردوولا كوژران و برینداربوون”.

دواتر و له 27ی ئابدا دهزگای ئاسایشی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه بهپێی بهڵگهكانیان، ههریهك له لاهور شێخ جهنگی و ئهژی ئهمین پێكهوه پلانیان بۆ كوشتنی بافڵ تاڵهبانی داناوه.
 
بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، دهزگای ئاسایش “زنجیره پلانێكی هاوبهش لهنێوان لاهور شێخ جهنگی و ئهژی ئهمین بۆ تێكدانی سلێمانی ههبووه. ئامانجی پلانهكهش دروستكردنی ئاژاوه و پشێوی و به ئامانجگرتنی كهسایهتی ئهمنی، سیاسی و كارمهندی حكومی بووه”.

بابەتى تر

👤
Live: 112 Today: 1,732 📊 Click Here