هاوڵاتییەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا لە هەولێر

هاوڵاتییەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا لە هەولێر

جار بینراوە: (7.9K)

هاوڵاتییەک دوای ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانی چووەتە پارک و دواتر گەڕاوەتەوە بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی، لە پشتەوە چەقۆی لێدراوە و دەستەجێ گیانیلەدەستداوە.



ئەمڕۆ هەینی ٤ی تەمموزی ٢٠٢٥، درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر، چەند کەسێک بە چەقۆ لە هاوڵاتییەکیان داوە و لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا گیانیلەدەستداوە.

تەرمی هاوڵاتییەکە پێنج شوێن چەقۆی پێوەبووە و تیمەکانی پۆلیسی هەولێر لێکۆڵینەوەیان لە دۆسیەکە دەستپێکردووە.

باسی لەوەشکرد، هاوڵاتییەکە دانیشتووی هەولێرە و خەڵکی ناوچەی کەسنەزانە، پیشەی شۆفێری تەکسسیە.

بابەتى تر

👤
Live: 75 Today: 568 📊 Click Here