هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ئەیلول دابەشدەکرێت

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ئەیلول دابەشدەکرێت

جار بینراوە: (989)

-

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دابەشدەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى ئەیلول تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدا رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش سبەی دووشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت”.

ئاماژە بەوەکراوە، “لەم مانگەدا، نزیکەی %97 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن”.

بابەتى تر

👤
Live: 105 Today: 2,030 📊 Click Here