×

هاوڕێ تۆفیق: ئامانجی سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی بۆ عێراق یەکخستنی کورد و شیعە بووە

هاوڕێ تۆفیق: ئامانجی سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی بۆ عێراق یەکخستنی کورد و شیعە بووە

جار بینراوە: (16)

-

بەرپرسی یەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، ئامانجی سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەیی فەیلەقی قودسی ئێران بۆ عێراق یەکخستنی کورد و شیعە بووە، ئاماژە بەوەشدەکات، قائانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و عێراق کۆبووەتەوە.

هاوڕێ تۆفیق، بەرپرسی یەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی “بێستوون تۆک”ی کەناڵی رووداو رایگەیاند، “لە ماوەی رابردوودا ئیسماعیل قائانی لە عێراق بووە و مەسعود بارزانی بینوە و لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی عێراق کۆبووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “ئامانجی سەردانەکەی قائانی بۆ عێراق یەکخستنی کورد و شیعە بووە، چونکە وتویەتی چیتر قبووڵ ناکەین کورد و شیعە لە عێراق ناکۆک بن، لەبەرئەوەی ئەمە کێشەی گەورە بۆ عێراق و ئێران دروستکردووە”.

هاوڕێ تۆفیق راشیگەیاند، “قائانی وتویەتی دەبێت کورد و شیعە وەک پێشتر یەکانیان بەهێزبێت”.

وتیشی، “عەلی خامنەیی و ئیسماعیل قائانی نازانن کێ سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراقە، بەڵام ئەوە دەزانن کە سەرۆک وەزیرانێکە هێڵی سووری ئێران و بەرژەوەندیی ئێران تێناپەڕێنێت”.

بابەتى تر

👤
Live: 75 Today: 1,654 📊 Click Here