هاتووچۆی هەولێر بۆ لایەنە سیاسییەکان: وێنە و پۆستەری بەربژێرەکان و بڵاوکراوەکانتان بە ستوونەکانی ترافیک لایت هەڵمەواسن

هاتووچۆی هەولێر بۆ لایەنە سیاسییەکان: وێنە و پۆستەری بەربژێرەکان و بڵاوکراوەکانتان بە ستوونەکانی ترافیک لایت هەڵمەواسن

جار بینراوە: (1.5K)

-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری لایەنە سیاسییەکان و بەربژێرەکانی دەکاتەوە کە لەکاتی بانگەشدا پۆستەرەکانیان بە ترافیک لایتەکاندا هەڵنەواسن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، “بەهۆی دەستپێکردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق، داوا لە سەرجەم لیست و رەوت و لایەنە سیاسی و بەربژێرەکانی بەشدار لە هەڵبژاردن دەکەین کە لەو ماوەیەی رێگەپێدراوە بۆ بانگەشەکردن، وێنە و پۆستەری بەربژێرە کان و بڵاوکراوەکانیان بە ستوونەکانی ترافیک لایت و هێماکانی هاتووچۆ هەڵنەواسن و وێنەی گەورە لەنزیک سوڕانەوەکان و سەر شۆستەی چوار ڕیانەکان دانەنێن کەببێتە هۆکاری بەربەستی بینین لەبەردەم شوفێران”.

ئاماژە بەوەکراوە، “پۆستەرە گەورەکان بە باشی بچەسپێنن بۆ ئەوەی بەهۆی باوە بەرنەبنەوە سەر شەقامەکان و زیان بە ئۆتۆمبێل و بەکارهێنەرانی شەقام نەگەێنن وە هەروەها جامی ئۆتۆمبێل و ژمارەی تابلۆ دانەپۆشن بە ئاڵا و لۆگۆ و وێنەی بەربژێرەکان”.

هاتووچۆی هەولێر داوا لە بانگەشەکاران دەکات، لەدواوەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سەرنەکەون و جەستەیان لە جام و سلایدی ئۆتۆمبێلەکان نەهێننەدەرەوە، ڕێگە و شەقامە گشتییەکان نەگرن لەپێناو و دروستنەبوونی جەنجاڵی هاتووچۆ و پاراستن و سەلامەتی گیانیان و روونەدانی ڕووداوی هاتووچۆی نەخوازراو، دەخوازین وادەی بانگەشە کە لە کەشێکی هێمن و دیموکراسیدا بەڕێوەبچێت دوور لە سەرپێچی یاسا و رێنمایەکانی هاتووچۆ.

👤
Live: 14 Today: 45 📊 Click Here