نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان: پێویستە رێگری لە تەشەنەکردنی ململانێکان بگیرێت

نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان: پێویستە رێگری لە تەشەنەکردنی ململانێکان بگیرێت

جار بینراوە: (0)

-

ئەمڕۆ شەممە 7ی ئاداری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یەکی تەلەفۆنیی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێگەیشت.

سەرۆکایەتیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە یەکەدا بە وردی تیشکيان خسته سەر دۆخى ناوچەکە و ئەو ئاڵنگارییە مەترسیدارانەی له ئهنجامى شهڕدا هاتوونهته ئاراوه.

هەردوولا هاوڕا بوون کە پەرەسەندنی گرژییەکان هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لهسهر ئێستا و داهاتووى سەقامگیری دروست دهكات، بۆیە جەختیان لە پێویستیی گرتنەبەری ڕێگەچارەی سیاسی کردەوە بۆ ڕێگری لە تەشەنەکردنی ململانێکان و پاراستنی گەلان لە ماڵوێرانییەکانی شەڕ.

له لايهكى ترهوه ئەردۆغان سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی دیار و ئەرێنییان لە هاوکاری و پشتیوانیکردنی ئاشتی لە تورکیا، ههروهها ئاماژەی بەوە دا کە ئەم هەڵوێستانە فاکتەرێکی بنەڕەتین بۆ چەسپاندنی تەبایی و پێکەوەژیانی گەلان و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا.

لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە کار بۆ ئارامی له ناوچهكهدا دەکات و پشتگیری لە هەموو هەنگاوێکی ئاشتیخوازانە و دیالۆگ دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بە شێوەیەک کە ئاسایش و بەرژەوەندیی گشتیی گەلانی ناوچەکە بپارێزرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 121 Today: 353 📊 Click Here