نێچیرڤان بارزانی: سلێمانی‌ هه‌میشه‌ مایه‌ی شانازیی گه‌لی كوردستانه‌

نێچیرڤان بارزانی: سلێمانی‌ هه‌میشه‌ مایه‌ی شانازیی گه‌لی كوردستانه‌

جار بینراوە: (1.3K)


سهرۆكی ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه سلێمانی ههمیشه مایهی شانازیی گهلی كوردستانه، دهشڵێت: “سلێمانی ناوێكی دیاری مێژووی كولتووری و سیاسیمانه”.

ئهمڕۆ ههینی، 14ی تشرینی دووهمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان بهبۆنهی 241 ساڵهی بنیادنانی شاری سلێمانییهوه پیرۆزبایی له هاوڵاتیانی شارهكه كرد.

نێچیرڤان بارزانی له پهیامهكهیدا دهڵێت: “سلێمانی ناوێكی دیاری مێژووی كولتووری و سیاسیمانه. ههمیشه كاریگهر و مایهی پێزانین و شانازیی گهلی كوردستانه”.

دهشڵێت: “له یادی 241 ساڵهی بنیاتنانیدا، به گهرمی پیرۆزبایی له شاری ههڵمهت و قوربانی، شاری خۆشهویستی سلێمانی، پایتهختی رۆشنبیری، مهڵبهندی ئهدهب و هونهر و له تهواوی خهڵكی ئازیزی شار، دهكهم.”
 
له كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی رایگهیاندووه كه “هیوای بهردهوامیی پێشكهوتن، گهشهسهندن، ئاوهدانی و ئارامی بۆ سلێمانی و ههموو كوردستان دهخوازم.”
 
14ی تشرینی دووهمی ههموو ساڵێك، یادی دامهزراندنی شاری سلێمانییه كه له ساڵی 1784 لهلایهن عهبدولڕهحمان پاشای بابان، میری ئهو كاتی میرنشینی بابانهوه بنیادنرا.

بابەتى تر

👤
Live: 69 Today: 1,695 📊 Click Here