نێچیرڤان بارزانی: د. به‌رهه‌م ده‌توانێت رۆڵێكی كارا له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری په‌نابه‌ران ببینێت

نێچیرڤان بارزانی: د. به‌رهه‌م ده‌توانێت رۆڵێكی كارا له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری په‌نابه‌ران ببینێت

جار بینراوە: (1.2K)

– 
سهرۆكی ههرێمی كوردستان، پیرۆزبایی ئاراستهی د. بهرههم ساڵح كرد بهبۆنهی ههڵبژاردنی وهك كۆمیسیاری باڵای نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ كاروباری پهنابهران (UNHCR) و رایگهیاند كه مایهی شانازییه كه سهرپهرشتیی یهكێك له گرنگترین دۆسیه مرۆییهكانی جیهان دهكهیت.

 

نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان له پهیامێكدا بۆ بهرههم ساڵح نووسیویهتی:
*بهبۆنهی وهرگرتنی پۆستی كۆمیسیاری باڵای نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ كاروباری پهنابهران (UNHCR)ـهوه، له دڵهوه گهرمترین پیرۆزبایی له برای ئازیزم د. بهرههم ساڵح دهكهم، هیوای سهركهوتنی لهم ئهركه و مرۆیییهدا بۆ دهخوازم.

*وهرگرتنی پۆستێكی باڵای نێودهوڵهتی، لهم ئاستهدا، نیشانهی متمانهی كۆمهڵگهی نێودهوڵهتییه به توانا و ئهزموون و پێگهی سیاسی و دیپلۆماسیی بهڕێزیان.

*مایهی شانازییه بۆ ههرێمی كوردستان و عێراق كه بهڕێزیان سهرپهرشتیی یهكێك له گرنگترین دۆسیه مرۆیییهكانی جیهان دهكات.

*دڵنیام بهو ئهزموونه دهوڵهمهندهی ههیانه، دهتوانن ڕۆڵێكی كارا و كاریگهر ببینن له كهمكردنهوهی ئازاری پهنابهران و چارهسهركردنی كێشهكانیان لهسهر ئاستی جیهان. 

*ئێمه له كوردستان باشتر له ههمووان درك به ئازاری ئاوارهیی و گرنگیی ئهو ئهركه دهكهین.
*ههموو پشتیوانییهكمان بۆ سهركهوتنی بهڕێزیان دووپات دهكهینهوه.

بابەتى تر

👤
Live: 72 Today: 2,557 📊 Click Here