نێچيرڤان بارزانى و حه‌يده‌ر عه‌بادى جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ دەکەنەوە

نێچيرڤان بارزانى و حه‌يده‌ر عه‌بادى جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ دەکەنەوە

جار بینراوە: (1.5K)

_

ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراقی فیدراڵ و سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر، کرد.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، “نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، له ديدارێكدا لهگهڵ بهڕێز د. حهيدهر عهبادى، سهرۆك وهزيرانى پێشووترى عێراقى فيدراڵ و سهرۆكى هاوپهيمانيى نهسر، دۆخى عێراق و ههرێمى كوردستان و گفتوگۆى چارهسهركردنى كێشهکانى ههولێر ـ بهغدا و ههڵبژاردنى داهاتووى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراقيان تاوتوێ كرد.”
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ههردوولا جهختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى سياسيى وڵات و چارهسهركردنى كێشهكانى ههولێر ـ بهغدا به گفتوگۆ و لێكگهيشتن كردهوه، ههروهها دهربارهى داهاتووى پرۆسهى سياسى و ههڵبژاردنى ئهنجومهنى نوێنهران و بهشداريى هێز و لايهنه سياسييهكان و پێكهاتهكانى عێراق، بيروڕايان گۆڕييهوه.”
 

بابەتى تر

👤
Live: 128 Today: 1,340 📊 Click Here