نوێنەری زەردەشتيان: كاتێك ویستیان بە درۆنێك تیرۆرم بكەن وێستگەنیوز هات بەهانامەوە

– محەمەد فاتیح
نوێنەری زەردەشتیان لە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینێكی تایبەتی پێشكەش بەو محەمەد فاتیح سەرپەرشتیاری بەشی عەرەبیكرد.
ئاوات حوسامەدین، نوێنەری زەردەشتیان لە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی ساڵیادی لە دایكبوونی پێغەمبەری کوردان زەردەشتی مەزن كە لەشاری سلێمانی لە ئاتەشگەی ئاشتی هەمەزووری بەڕێوەچوو، پەیامێكی ئاڕاستەیكرد و رایگەیاند، “حەز دەكەم دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆم بەو محەمەد فاتیح سەرپەرشتیاری بەشی عەرەبیرابگەیەنم، كە كاتێك هەڕەشەم لێكرا هاتن بەهانامەوە”.
ئاوات حوسامەدین كه خەڵاتی زەردەشتیانی پێشكەش بەكرد وتى، “كاتێك هەڕەشەی ئەوەم لێكرا بە درۆنێك تیرۆرم بكەن،و محەمەد فاتیح سەرپەرشتیاری بەشی عەرەبیبە هانامەوە هاتن و دەنگمیان بەڕای گشتی گەیاند”.
ڕۆژی دووشەممەی رابردوو ئاوات حوسامەدین، نوێنەری زەردەشتیان لە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە “رووبەڕووی هەڕەشەیەكی تیرۆریستی بووەتەوە”.
وتيشى، “ئەم هەرەشە تێرۆریستیانە ، پێشێلکردنی یاسا و هەموو بەها مرۆییەکانە و دەقی ئەم هەرەشەیە پشتڕاستکراوەتەوە و کراون بۆ لایەنە ئەمنییە دارەکان بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی گونجاو دژ بەو تێرۆرستانە”.


















Post Comment