نوێترین زانیاری‌ ده‌رباره‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ شاندی‌ هه‌ولێر و به‌غدا

نوێترین زانیاری‌ ده‌رباره‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ شاندی‌ هه‌ولێر و به‌غدا

جار بینراوە: (6.4K)

 – 
وتووێژهكانی نێوان وهفدی ههرێم و بهغدا بۆ چارهسهركردنی كێشهی مووچهی  فهرمانبهران و خانهنشینانی ههرێم كه چهند مانگێكه دواكهوتووه، بهردهوامه، سهرچاوهیهكی ئاگاداریش رایگهیاند كه “ههرێم و بهغدا نزیكبوونهتهوه له رێكهوتنی كۆتایی لهبارهی ههناردهكردنهوهی نهوت و داهاتی نانهوتی”. 

سهرچاوهیهكی باڵا له حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ لهنیا بهختیار پهیامنێری ی ئاشكرا كرد كه وتووێژهكانی نێوان وهفدی ههرێم و بهغدا بۆ رێككهوتن لهسهر ههناردهكردنهوهی نهوت و داهاته ناوخۆییهكان بهردهوامه و وتی: “ههردوو وهفدی بهغدا و ههولێر لهبارهی داهاتهكانی باجهوه گهیشتوونهته رێككهوتن كه داهاتهكه به نیوهیی دابهش بكرێت و تهنها رهزامهندی سهرۆك وهزیرانی ماوه تا بڕیاری لێبدرێت”. 

ئاماژهشی بهوهدا كه “له كۆبوونهوهكاندا وهفدی حكومهتی ههرێم داوایكردووه تهواوی داهاتی رسوماتی ههرێمایهتی بۆ خۆی بێت، داهاتی رسوماته فیدڕاڵییهكانیش له ههرێم پهنجا به پهنجا بێت، وهفدهكهی بهغداش رهزامهندی دهربڕیوه و تهنها رێكهوتنی فهرمی ماوه”. 

باسی لهوهشكرد كه له كۆبوونهوهكاندا یهكێك له گرفته گهورهكانی بهردهم ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێم كه سكاڵای كۆمپانیاكانه چارهسهر كراوه، وتیشی: “پێشتر كۆمپانیا نهوتییهكان له حاڵهتی بوونی كێشهدا له دادگاكانی دهرهوهی عیراق سكاڵایان تۆمار دهكرد، بهڵام لهمهودوا بهپێی یاسای سكاڵا تۆمار دهكهن و دادگای ش كهیسهكه یهكلایی دهكاتهوه”.

سهرچاوهكه راشیگهیاند كه بڕیاره سبهینێ یهكشهممه محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیرانی عیراق، لهگهڵ عهلی فهوزی راوێژكاری یاسایی و سهرۆكی لیژنه یاساییهكه كۆببێتهوه و ی لیژنهكه دهخرێته بهر دیدی سهرۆك وهزیران “ئهگهر سودانی ی لیژنه یاساییهكه پهسهند بكات، رۆژی سێشهممه رێكهوتنی ههرێم و بهغدا دهبرێته كۆبونهوهی ئهنجومهنی وهزیران و دهنگی لهسهر دهدرێت”.

بابەتى تر

👤
Live: 154 Today: 873 📊 Click Here