مەکتەبی سیاسی پارتی: لەسەرەتای شەڕەوە چەندین هێرشی دوژمنکارانە کراوەتە سەر هەرێمەکەمان

مەکتەبی سیاسی پارتی: لەسەرەتای شەڕەوە چەندین هێرشی دوژمنکارانە کراوەتە سەر هەرێمەکەمان

جار بینراوە: (24)

-

مەکتەبی سیاسیی پارتی،
بە توندی سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشە ناڕەوایەی کە کرایە سەر هێزی پێشمەرگە، و دەڵێت، “هەر
لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە چەندین هێرشی ناڕەوا و
دوژمنکارانە کراونەتە سەر هەرێمەکەمان”.

سێشەممە، 24ـی ئاداری
2026، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا
هاتووە، زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوا و بێ پاساوە دەکەین، کە بەرەبەیانی
ئەمڕۆ کرایە سەر هێزی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە بە داخەوە
بووە بەهۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی دڵسۆز، هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی
سەربەرزی شەهیدان دەردەبڕین و هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین
.

مەکتەبی سیاسیی پارتی،
جەختی لەوە کردەوە، هەرێمی کوردستان هیچ کات نەبووەتە بەشێک لە ململانێ و گرژییەکان،
هاوکات هانی هەموو لایەنەکانی داوە بۆ گرتنەبەری رێگەی دیالۆگ، بەردەوامیش جەختی لەسەر
سیاسەتی ئاشتیخوازانەی کوردستان کردووەتەوە
.

لە راگەیەنراوەکەدا
ئاماژە بەوە کراوە، بە داخەوە هەر لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە
چەندین هێرشی ناڕەوا و دوژمنکارانە کراونەتە سەر هەرێمەکەمان کە دواترینیان هێرشی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوو بە مووشەکی ئێرانی، بە نیگەرانییەکی قووڵەوە لەو پەرەسەندنانە
دەڕوانین
.

مەکتەبی سیاسیی پارتی،
دەڵێت: چاوەڕوانیمان لە حکوومەتی فیدراڵ و دامەزراوە دارەکان هەیە کە هەچی
زووە سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانەی دەکرێنە سەر خاکی هەرێمی کوردستان دابنێن و بە
ئەرکی دەستووری خۆیان هەڵسن بۆ پاراستنی هاووڵاتییان
.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکە،
مەکتەبی سیاسیی پارتی، داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە یەکان دەکات، “کە
بە یەکگی و هاوهەڵوێستی دژی ئەو پەرەسەندنانە بوەستینەوە و پەیام و هەڵوێستی نیشتمانیانەمان
بەرانبەر ئەو پێشێلکاری و ستمە نیشان بدەین کە دەرهەق بە هاووڵاتییان و هەرێمەکەمان
دەکرێن.”

بابەتى تر

👤
Live: 13 Today: 45 📊 Click Here