مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک لە کۆبوونەوەدایە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک لە کۆبوونەوەدایە

جار بینراوە: (1.7K)

- لەنیا بەختیار

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوەدایە و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی حزبەکە سەرپەرشەتی کۆبوونەوەکە دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێریبێت لە سلێمانی، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە باسکردنە لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە دوێنی لە کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کفتوگۆی لەبارەوە کراوە.

هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پرسی خۆئامادەکردن و کارەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ دەکرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 82 Today: 2,361 📊 Click Here