مەسعود بارزانی: پشتیوانی لە هەر هەوڵێک دەکەم کە خزمەتی پرۆسەی ئاشتی و بەهێزبوونی برایەتی و پێکەوەژیان بکات

مەسعود بارزانی: پشتیوانی لە هەر هەوڵێک دەکەم کە خزمەتی پرۆسەی ئاشتی و بەهێزبوونی برایەتی و پێکەوەژیان بکات

جار بینراوە: (1.4K)

-

ئەمڕۆ شەممە 6ی کانونی یەکەمی 2025، ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی لە ئیستانبوڵ، پەیامی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پڕۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان خوێندەوە.

مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، “دەڤەری ئێمە و هەموو جیهان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، هەموو ئاماژەکان دیاریکەری دەستپێکێکی نوێن، کە دەکرێت پڕ بێت لە ئاستەنگ، یان پڕ بێت لە هەلی نوێ بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیانێکی سەربەرز و بەڕوومەت و ئاشتییانە بۆ گەلانی دەڤەرەکە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “پێویستە هەموو لایەنەکان وانە لە هەڵەکانی سەردەمانی رابردوو وەربگرن و بە هەناسەیەکی نوێ و تێڕوانینێکی ڕوون و پڕ لە باوەڕ و هیواوە، رەفتار لەگەڵ هەموو ئاستەنگ و پێشهاتە نوێیەکاندا بکەن، هەروەها هەردەم دیالۆگ و لێکگەیشتن باشترە لە شەڕ و ئاڵۆزییەکان و لە گفتوگۆ و ئاشتیدا مرۆڤایەتی سوودمەند دەبێت”.

مەسعود بارزانی دەڵێت، “دەستخۆشی لە حکومەتی تورکیا و ئەردۆغان و ئۆجەلان و هەموو ئەوانە دەکەم کە هەلیان بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری و دانوستاندن رەخساند”.

دەشڵێت، “پشتیوانی لە هەر هەوڵێک دەکەم کە خزمەتی پرۆسەی ئاشتی و بەهێزبوونی برایەتی و پێکەوەژیانی گەلانی دەڤەرەکەمان بکات”.

بابەتى تر

👤
Live: 130 Today: 1,324 📊 Click Here