مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع جەختیان لەسەر پێویستی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا كردەوە

مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع جەختیان لەسەر پێویستی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا كردەوە

جار بینراوە: (1.1K)

-

بارەگای بارزانی ناوەرۆکی یە تەلەفۆنییەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریای بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی شوباتی 2026، بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە یە تەلەفۆنییەکی ئێوارەی رۆژی شەممە 31ی كانونی دووەمی 2026، نێوان مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سوریا و دوایین گۆڕانكارییەكان و رێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات و هەنگاوەكانی داهاتوو كرا.

هەر لەو یە تەلەفۆنییەدا، جەخت لە پێویستیی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا كرایەوە و ئەوەش دووپاتكرایەوە كە دیالۆگ و لێكتێگەییشتن تەنیا رێگەی چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان بێت.

بابەتى تر

👤
Live: 146 Today: 1,762 📊 Click Here