مەسعود بارزانی: هیوادارین پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە بۆ دەستپێکردنی خولی نوێ و پێکهێنانی حکومەت

مەسعود بارزانی: هیوادارین پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە بۆ دەستپێکردنی خولی نوێ و پێکهێنانی حکومەت

جار بینراوە: (7.2K)

-

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەدەگەیەنێت، هیوادارین لە مانگی ئەیلولدا، لە رۆژانی داهاتوودا پەرلەمان کۆبێتەوە، ئاماژەی بەوەکرد، کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لە فرانس 24 رایگەیاند، “هیوادارین لە مانگی ئەیلولدا، لە ڕۆژانی داهاتوودا، پەرلەمان کۆبێتەوە بۆ دەستپێکردنی خولی نوێ و پێکهێنانی حکومەت”.

لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەدا، “گروپێک لەناو حەشدى شەعبى درۆنى ئاڕاستەى هەرێمى کوردستان کردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هیچ گومانێک نییە، ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە عێراق بکشێنەوە، هەمان سیناریۆی رووداوەکانی دوای 2012 دووبارە دەبنەوە و داعش سەرلەنوێ سەرهەڵدەداتەوە و داعش دووبارە دەردەکەوێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “داعش مەترسییەکی جیددییە و چەندین جار بە فەرمی ئەوەمان دووپات کردووەتەوە و ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی ئێمە”.

بارزانی وتی، “دەبێت کێشەکان چارەسەر بکرێن، بەڵام بە شهڕ نا، چونکە شهڕ چارەسەر نییە، هاوکات دەسەڵاتی نوێ دەبێت هەموو پێکهاتە جیاوازهكانی وڵاتهكهی و تایبهتمهندییهكانیان لەبەرچاو بگرێت”.

لەبارەی دۆخی سوریاوە مەسعود بارزانی وتیشی، “نیگەرانە لەوەی دۆخی سووریا و یەکانی نێوان کورد و عەرەب خراپتر ببێت و وای لێ بێت دەستوەردانی دەرەکی روو بدات”.

لە بارەی هەڵوێستی تورکیا بەرامبەر بە سوریا، سەرۆکی پارتی راشیگەیاند، “تورکیا پشتگیری پرۆسەی ئاشتی و رێککەوتنی مانگی ئاداری نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات، بە هەمان شێوە ئێمەش پشتگیریی ئەو پرۆسەیە دەکەین”.

دەشڵێت، “پێکەوە هەوڵمان داوە رێککەوتنەکە بە شێوەیەکی دروست جێبەجێ بکرێت”.

هەروەها مەسعود بارزانی پێشوازی لە چەکدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) کرد و رایگەیاند، “پێم وایە ئەم هەڵوێستەیان دەبێتە هۆی ئاشتی لە ناوچەکە و ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەری زیندانیكراویان”.

ئەوەشی وت، “دەمەوێت چاوم بە ئۆجەلان بکەوێت، بەڵام لە دەرەوەى زیندان”.

بابەتى تر

👤
Live: 77 Today: 1,801 📊 Click Here