مەسعود بارزانی: نەورۆز پەیامە بۆ هەموو گەلی جیهان کە کورد خاوەن ئیرادەیە

مەسعود بارزانی: نەورۆز پەیامە بۆ هەموو گەلی جیهان کە کورد خاوەن ئیرادەیە

جار بینراوە: (3)

-

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی
ئاراستەی ئاهەنگی نەورۆز لە شاری بۆن-ی ئەڵمانیا کرد و رایگەیاند: ” نەورۆز پەیامە
بۆ هەموو گەلی جیهان کە کورد خاوەن ئیرادەیە.”

لە پەیامەکەی بارزانیدا کە بە شێوەی ئاراستەی بەشداربووان
کرا؛ هاتووە:

– “نەورۆز بۆ ان نیشانەی ژیانەوە و ئازادییە،
نیشانەی هەڵاتنی رۆژێکی نوێیە
.”

– “کورد لە هەرجێیەک بێت، یەک پەیامی هەموومان
کۆدەکاتەوە، ئەویش ناسنامەی کوردایەتی و ڤیانی ئازادییە
.”

– “داوا دەکەم لە هەرجێیەکن یەکڕیزیی لەنێوان یەکدی بپارێزن و
با ببینە پشتیوانی یەکدی
.”

– “داواتان لێدەکەم لە هەموو کاتێکدا یەک دەنگی و یەک
ریزی خۆتان بپارێزن ، چونکە لە سەردەمێکدا دەژین هەموو جیهان چاوی لەسەر کوردە
“.

“منداڵەکانتان لە زمان و کولتوور کوردی دانەبڕن، هەر کوردێک لە
دەرەوەی کوردستان دەژی، با وەکو باڵیۆزی کورد بژی نموونەی شارستانیەت و بەهای بڵندی
خۆی بێت و رێز لە یاساکانی ئەو وڵاتانە بگرن کە ماوەیەکی زۆرە وەکو بەناگەیەک تێدا
دەژین”.

بابەتى تر

👤
Live: 73 Today: 1,433 📊 Click Here