×

مەسعود بارزانی: بەغدا بڕینی مووچەی خەڵکی کورستانی وەك کارتێك بەکارهێنا بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لەناو ببات

مەسعود بارزانی: بەغدا بڕینی مووچەی خەڵکی کورستانی وەك کارتێك بەکارهێنا بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لەناو ببات

جار بینراوە: (3)

-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2025، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆك لەگەڵ ژمارەیەك لە کەسوکاری شەهید و پێشمەرگە و ژنە تێكۆشەرەكانی پارێزگای دهۆك کۆبووەوە.

مەسعود بارزانی لەمیانەی ێکدا رایگەیاند، “جگە لە خودا ئێمە بۆ کەس خۆناچەمێنین، تەنیا بۆ دایكی شەهیدانی خانەوادەی شەهیدان دە جار خۆمان دەچەمێنین”.

ئاماژەی بەوەکرد، “رۆڵی ئافرەتان رۆڵێكی کاریگەرە لە شۆڕشەكان، لە شۆڕشی ئەیلوولەوە تا ئەمڕۆ ئافرەت باوك بووە، دایك بووە، مامۆستا بووە و جووتیار بووە، ئەو خەبات و قوربانیدانەی گەلی کورد و رۆڵ و ئازایەتیی ئافرەتانی کورد ئەمانەتێكی گەورەیە لەسەر شانی ئێمە بۆیە هەر چی بیڵێم کەمە دەرهەق بە دایكی شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان”.

لە بەشێكی دیکەی ەکەیدا مەسعود بارزانی ئاماژەی بە مەترسی پیلانەکانی ئێستا بۆ سەر هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، “پیلانی ئێستا و دوژمنایەتی ئێستا لەگەڵ میللەتی ئێمە زۆر مەترسیدارتر و گەورەترە لە هی رابردوو، ئێستا بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ دارژراو دەیانەوێت خەڵكی ئێمە و گەنجی ئێمە تووشی مادەی هۆشبەر بێت، ئەمە گەورەترین مەترسییە، دەیانەوێت خەڵكی ئێمە تووشی بێئومێدی بکەن و هیچ سۆز و ئینتما بۆ نیشتمان نەمێنێت”.

راشیگەیاند، “ئەرکی گەورە لەسەر شانی ئێوەیە، هەر ئافرەتێك منداڵەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا تێبگەیەنێت کە چ پیلانێكی مەترسیدار لەسەر ئێمە هەیە، ئەگەر گەنجی ئێمە باوەڕی بە خۆی نەما، ئێمە هیچ دۆزێكمان نامێنێت”.

مەسعود بارزانی باسی لە بڕینی مووچە کرد و وتی، “بڕینی مووچەی خەڵکی کوردستان قەزیەیەکی سیاسییە و وەك کارتێك بەکاریان هێنا بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لەناو ببەن، ئەمەش بە چاوساغی خەڵكێكی ناوخۆیی بوو کە ڕێگایان بۆ بەغدا خۆش کرد و ئهم سیاسهتهشیان لە ئەنفال و کیمیاباران کەمتر نییە”.

بابەتى تر

👤
Live: 88 Today: 2,124 📊 Click Here