مەسرور بارزانی و مەزڵوم عەبدی جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە کردەوە

-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکی تەلەفۆنی لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” پێگەیشت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بێت، لە یەکەدا دۆخی گشتیی هەرێم و پێشهات و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە تاووتوێ کرا و جەخت لە پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی کرایەوە.















Post Comment