مەسرور بارزانی لیژنەیەکی بۆ پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆیی مریشک و سەلامەتی هاووڵاتییان پێکهێنا

مەسرور بارزانی لیژنەیەکی بۆ پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆیی مریشک و سەلامەتی هاووڵاتییان پێکهێنا

جار بینراوە: (6)

_
بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لیژنەیەک لە لایەنە دارەکان بۆ پشتیوانی و سەلامەتی بەرهەمی ناوخۆیی مریشک و سەلامەتیی هاووڵاتییان پێکهێنرا. لیژنەکە بەزووترین کات دەست بەکاری خۆیان دەکەن و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و بەرهەمی ناوخۆ، بە وردی لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەن و لێدان لە بەرهەمی ناوخۆیی جێگای قبوڵ نییە.

سەرۆکوەزیران جەختی کردووەتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی تەواو  لە بەروبووم و بەرهەمی ناوخۆیی دەکات، لە هەمان کاتدا پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان و ئاسایشی ئابووری، ئەرکی لەپێشینەی حکومەتە و چاوپۆشی لە هیچ سەرپێچییەک ناکرێت

بابەتى تر

👤
Live: 52 Today: 1,533 📊 Click Here