مەسرور بارزانی: سوپاس بۆ خودای گەورە دەنگەکانی پارتی یەک ملیۆنی تێپەڕاند

مەسرور بارزانی: سوپاس بۆ خودای گەورە دەنگەکانی پارتی یەک ملیۆنی تێپەڕاند

جار بینراوە: (910)

-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان لە پەیامێکدا رایگەیاند:

سوپاس بۆ خودای گەورە و بە هەڵوێست و ویستی هاوڵاتییانی بە ئەمەکی کوردستان و ئەندامانی پارتی، دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەک ملیون دەنگ تێپەری و لە ئەنجامی کۆتایی زیاتریش دەبن.

پیرۆزبایی لە رابەر و سەرۆکمان مەسعود بارزانی دەکەم، هەروەها پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەم کە تەحەدای یەک ملیۆنی راگەیاند.

پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم.

ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە پرۆسەی دیموکراسی و هەموو خەڵکی عێراق پیرۆزبێت.

بە گوڕ و تینێکی زیاتر لە خزمەتی هەموو ان و نیشتمانمان بەردەوام دەبین.

بەرەو وڵاتێکی سەقامگیرتر و ئاوەدانتر.

بابەتى تر

👤
Live: 37 Today: 2,020 📊 Click Here