مەسرور بارزانی: دەبێت رێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت و بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی بەبێ کێشە بنێردرێ

مەسرور بارزانی: دەبێت رێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت و بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی بەبێ کێشە بنێردرێ

جار بینراوە: (8.0K)

-

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئەیلولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی دوولایەنە و پهيوهندييهكانى هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دۆخى گشتيى عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقمان تاوتوێ کرد.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا ئەوە دووپاتکرایەوە کە دەبێت وەک هەرێمێکی فیدراڵی و لەسەر بنەمای دەستوور و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت و بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی بەبێ کێشە و ئاستەنگ بنێردرێت”.

هەروەها بیروڕایان لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد.

بابەتى تر

👤
Live: 93 Today: 821 📊 Click Here