مەسرور بارزانی: بەداخەوەین بۆ كەوتنەوەی قوربانى و لایەنەكانم راسپاردووە به‌ هانای لێقه‌وماوانه‌وه‌ بچن

مەسرور بارزانی: بەداخەوەین بۆ كەوتنەوەی قوربانى و لایەنەكانم راسپاردووە به‌ هانای لێقه‌وماوانه‌وه‌ بچن

جار بینراوە: (913)

سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پرسه و سهرهخۆشیی قووڵی خۆى ئاراستهی كهسوكاری قوربانیان كرد و لایەنە دارەكانیشی راسپارد به هانای لێقهوماوانهوه بچن.

مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “به داخهوه به هۆی لافاوهوه، دوو هاوڵاتی له شارهدێی شۆڕش سهر به قهزای چهمچهماڵ گیانیان له دهستداوه و زیانی ماددیش بهر ماڵی هاوڵاتیان و قوتابخانه و فهرمانگهكانی حكومهت كهوتووه”.

وتيشى، “پرسه و سهرهخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستهی كهسوكاری قوربانیان دهكهم و هاوبهشی خهمیانم، هیوای چاكبوونهوهی خێراش بۆ برینداران دهخوازم”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان وهزارهته پهیوهندیدارهكان و ئیدارهی خۆجێی راسپاردووه كه به هانای لێقهوماوانهوه بچن و ههر هاوكاری و یارمهتییهك پێویست بێت، پێشكهشیان بكهن”.

بابەتى تر

👤
Live: 58 Today: 2,287 📊 Click Here