×

مەسرور بارزانی: ئەمریکا پشتیوانێکی گەورە بوو لە سەرخستنی پرۆسەیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی: ئەمریکا پشتیوانێکی گەورە بوو لە سەرخستنی پرۆسەیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

جار بینراوە: (1.2K)

-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی، ئاماژە بەوەشدەکات، هەولێری پایتەختی پێکەوەژیانە.

ئەمڕۆ شەممە 27ی ئەیلولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئەکادیمیی ساڵیادی “نیقییە” لە هەولێر رایگەیاند، “خۆشحاڵم کە ئەم کۆنفرانسە زانستییە گرنگە بە بەشداریی ئەو ژمارە زۆرە لە کەسایەتییە ئایینییە باڵاکان ئەنجام دەدرێت. دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم”.

ئاماژەی بەوەکرد، “ئومێدەوارم دەرئەنجامی راسپاردەکانی ئەم کۆنفرانسە لە خزمەتی بەهێزکردنی کەلتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پتەوکردنی بنەماکانی ئاشتی و تەبایی و برایەتیی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان بێت”.

لەمیانەی ەکەیدا لە کۆنفرانسی نیقییە مەسرور بارزانی هەولێری بە پایتەختی پێکەوە ژیان ناوبرد.

هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، “ئەمڕۆ نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەی بازاڕی کرایەوە، دەستخۆشی لە هەموو ئەوانەدەکەم ڕۆڵی گرنگیان لەسەر خستنی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت هەبووە”.

وتیشی، “ئەمریکا پشتیوانێکی گەورە بوو لە سەرخستنی پرۆسەیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشدا، “رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی، هەروەها هیوادارم ئەم رێککەوتنە ببێتە هۆی پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و لە خزمەتی سەرجەم هاوڵاتییاندا بێت”.

بابەتى تر

👤
Live: 65 Today: 1,671 📊 Click Here