×

مەرج نییە سەرۆک وەزیران شیعە بێت

مەرج نییە سەرۆک وەزیران شیعە بێت

جار بینراوە: (920)

شەوی رابردوو، نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانوون كە هاوكات یەكێكیشە لە سەركردە دیارەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعی، لە دیدارێكیدا لەگەڵ بەرنامەی (ئەلقەسڕ)ی كەناڵی چواری عێراقی، پێداگریی لەوە كرد كە پێویستە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگییدا بڕیاری لێ بدرێت و دەستنیشان بكرێت، لە هەمان كاتدا راشیگەیاند: ”بەڵام خۆ نابێ چواچێوەی هەماهەنگی ئەو پۆستە تەنیا بۆ ئەندامانی خۆی مۆنۆپۆڵ (ئیحتیكار) بكات، هیچ مەرجیش نییە ئەو كەسەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەردەگرێت، بە شیعەمەزهەب بێت.“

بابەتى تر

👤
Live: 104 Today: 555 📊 Click Here