مەتەڵی ترەمپ

مەتەڵی ترەمپ

جار بینراوە: (9)

وەک پاڵەوانێکی کافکایی، هەمیشە ئەو ئەگەرە لە ئارادبوو کە بەیانییەک لە خەوهەستین و ترەمپێکی تر ببینین. ترمپ هەمیشە دۆن کیشۆتانەبوە، شتەکان وەها دەبینێت کە خۆی دەخوازێت. گرنگ نیە، خۆی هەرچییەکە.

ئێستا دانوستان هەیە و ماوەی پێنج ڕۆژ هودنە.

نازانرێت کێ لە لایەنی ئێرانی دانوستانکارە. بەڵام ناوی قاڵیباف هەیە لە ناواندا. لە هەمانکاتدا دەگوترێت کە دیدارەکان لە ئیسلام ئاباد بەڕێوەدەچێت. پاکستان لەم دواییانەدا لە دۆخێکی سەختدا بوو، لە کاتێکدا دەبوو پشتیوانی سعودییە بێت بەڵام وەک دووەم وڵاتی شیعەنشین لە دونیا بە ئاسانی ناتوانێت بەکاری وەها هەستێت.

ئەگەری چی هەیە:

دەڵێن ڕەنگە هاوشێوەی غەزە ڕێکەوتنێکی ٢٠ خاڵی بێتە ئاراوە.

لە لایەن ئەمریکاوە، جگە لە دوو نیمچە دیپلۆماتکارە بێ ئاگاکە، دەڵێن جی دی ڤانسیش دەبێتە بەشێک لە دانوستانەکان. ئەگەر ئەمە ببێت بۆ ڤانس گرنگە، چونکە ململانێکی تۆخ بەڵام کپ لە نێوان ڤانس و روبیودا هەیە بۆ کاندیدبوون بۆ سەرۆک لە ساڵی ٢٠٢٨. ئەگەر روبیو وەها بناسرێت کە شەڕخوازە و ڤانس ئاشتی خواز ئەوا ڤانس براوە دەبێت.

دیارە ئیسرائیلییەکان ئەمە بە باش نازانن بەڵام ناچارن قبوڵی بکەن. لە ڕاستیدا پرسی چەکی ئەتۆمی ئێران لە پاکستانەوە دەست پێدەکات کاتێک عبدالقادر خان لە هۆڵندا فێری زانستەکە دەبێت و پاشان دەگەڕێتەوە بۆ پاکستان. بە پشتیوانی پاکستان پلانەکە لە چین دەدزن.

ئیجا دەیدەن بە ئێران، لیبیا و کۆریای باکور. ئیسرائیل زوو بڕیاری کوشتی خان دەدات بەڵام ئەمریکییەکان ناهێڵن.

دیارە هەموو لایەک پێویستی بە نێوبرێکە.

بەڵام لە سەروی هەمویەوە ترەمپ جارێکی تر دەبێتەوە بە ناوەندی سەرنج و بایەخی دونیا، ئەمەش بۆ ترەمپ لە سەروی هەموی شتێکی ترەوەیە. ترەمپ فەلسەفەیەکی هەیە: بەخراپ باسبکرێیت باشترە لەوەی باس نەکرێیت.

👤
Live: 106 Today: 1,500 📊 Click Here