×

موچە بدە و كەرامەتیش بۆخۆتان!

موچە بدە و كەرامەتیش بۆخۆتان!

جار بینراوە: (8.8K)

دیار عەلى

ئەم حکومەتى هەرێمى تاوەکو بێت زیاتر ماڵوێرانى بۆ میلەتى کورد دەهێنێت لەبرى خۆشگوزەرانى.

ئەوەى کە جێگەى سەرنج و ماڵوێرانییە ئەوەیە شکست لە دواى شکست کەچى هێشتا مەسرور بارزانى و خودى پارتى دەڵێت ئێمە هۆکارى ئاوەدانین.

مەسروربارزانى لە باوکیەوە کە نسکۆ و شکست نەما تاوەکو بەسەر کوردیدا نەهێنێت وانەى وەرگرتووە ئەویش بە هەمان شێوە بۆ ماوەى چەندین ساڵە بەبێ ئەوەى بێتە خوارەوە کار دەکات بۆ درێژکردنەوەى ماوەى کابینەکەى ئەویش بە پڕۆژە و خزمەتگوزارى نا بەڵکو بە دروستکردنى قەیران و ماڵوێرانى.

مەسرور بارزانى لە سەرتاى کابینەکەیەوە بەوە دەستى پێکرد کە موچەى فەرمان بەرانى کەم کردەوە و لێ بڕێنى هێنایە کایەوە بەبێ ئەوەى کە هیچ کەسێک لەو فەرمان بەرەرانە ڕەزامەندبن.

دواتر بە پاساوى نەبوونى موچە باجى لەسەر هاوڵاتیانى ئاسایی و کاسبکاران زیاد کرد بەجۆرێک باج خرایە سەر شتانێک کە هەرگیز نەپێشت نەوەکو لە وڵاتانى تر باجى لەسەر نەبووە کە ساڵانە باج بدەیت بۆ ئەو بابەتە.

پاشان بیر لەوە کردەوە کە بە بیانووى نەبوونى کارەبا سیستمى کارەباى بە تەواووى تێکدا و دووبارە لەڕێگەى چەند کۆمپانیایەکى خۆیەوە نرخى کارەباى کردە سێ هێندە لەسەر هاوڵاتیان بە بیانوى پاکردنەوەى ژینگە

لێرەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت مەسروربارزانى لە دەرئەندامى شکستە یەکلەدواى یەکەکانیەوە چەندین ئاستەنگى تری بۆ هاوڵاتیان دروست کردووە تاوەکو بابەتى پەرلەمان و حکومەتیان لەبیر بچێتەوە .

بابەتى تر

👤
Live: 100 Today: 555 📊 Click Here