×

موچەت نادەمێ و بۆشت نیە داوای بکەیت !!

موچەت نادەمێ و بۆشت نیە داوای بکەیت !!

جار بینراوە: (12.6K)

‎کارمەند لوقمان


‎بەڵێ بەڕیزانی من ئەمە قسەی حوکمەتی کوردیە ئەو حوکمەتەی کە لە ساڵی ۲٠۱٤ ئەوە بە بیانوی سەربەخۆوە دەستی کردوە بەتاڵانی نەوت و داهاتی ناوخۆ و خاڵە گومرکیەکان و هەموو ئەوەی لەسەر زەوی و بن زەوییە دزیویانە هەر لەو کاتەوە هەر جارە و بەبیانویەک موچەیان بڕیوە و دوو مانگ و بگرە سێ مانگ جارێ موچەیان داوە وا ئێستاش پاش ۱۱ ساڵ لە دزیکردن هیچ شتێک لە ئارایا نیە هەتابیکەن بەبیانویەک وا زیاتر لە ٦٠ ڕۆژە موچە خۆرانی هەرێم موچەیان وەرنەگرتوە و ئەوانیش هەر باکیان نیە بەوەی کە ئەو خەڵکە موچەکەی وەر ئەگرێ یان نا هەتا ئێستاش هەر بەردەوامن لە دزیکردن ئەوەتا حوکمەتی عێڕاق سێ مەرجی کردۆتە بەردەمیان بۆ ناردنی موچە هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا ئەوانیش ڕادەسکردنی نەوت و تەوتین و داهاتی ناوخۆ بەڵام هەرێم بەم مەرجانە ڕازی نیە بە تایبەتیش نەوت و تەوتین بۆ ؟؟
‎چونکە ئەمان ئەیانەوێ هەر بەردەوامبن لە دزینی داهاتی وڵات و زیاتر و زیاتر دەوڵەمەندبن ئیتر هیچ باکیان بەوە نیە کە ئایا موچەخۆرانی هەرێم گیرفانیان بەتاڵە
‎سەرەڕای ئەوەش تەنانەت نایەڵن موچەخۆران داوای مافی خۆشیان بکەن یەکسەر ئەیان گرن ، من ئەپرسم ئەبێت ئەمانە زەڕەیەک تەنها زەڕەیەک ئەخلاق و شعوریان مابێت بڕوا ناکەم بەدرێژای مێژوو هیچ حوکمەتێک ئاوای بەرامبەر بە میلەتی خۆی کردبێ
‎ئەوەی ئەمان ئەیکەن دوژمن بە دوژمنی خۆی نەکردوە
‎وە ئەو پیاوەی کە کەسانێک بە مەرجەعی کوردی دەزانن جار جار دەرئەکەوێت و قسەیەک ئەکاو ڕادیۆبوونێکیش قەرزار ئەبێ و هاتوە ئەڵێ ئێمە سواڵکەر نین ئاخر بەڕێز تۆ سوڵکەرنیت تۆ و بنەماڵەکەت ملیاردێرن ڕاستت فەرموو بەڵام ئێوە میلەتێکتان تووشی سواڵکردن کردووە
‎من دۆشداماوم وسەرم لەوە سوڕماوە ئێوە تاکەی ئاوا بەردەوام ئەبن و میلەتیش تاکەی بێ دەنگ ئەبێ ؟؟
‎بەڵام ئەمەوێ ئەوە بڵێم هەتاوەکو میلەت وەک تەڵەیەکی تەقیو نقەی لێوە نەیەت ئێوەش هەر بەردەام ئەبن لە پڕکردنی گیرفانە قەت پڕنەبووەکەتان

بابەتى تر

👤
Live: 53 Today: 2,517 📊 Click Here