مه‌سرور بارزانی‌ په‌یامێكی‌ ده‌رباره‌ی‌ رێككه‌وتنی‌ حكومه‌تی‌ سوریا و هه‌سه‌ده‌ راگه‌یاند

مه‌سرور بارزانی‌ په‌یامێكی‌ ده‌رباره‌ی‌ رێككه‌وتنی‌ حكومه‌تی‌ سوریا و هه‌سه‌ده‌ راگه‌یاند

جار بینراوە: (1.2K)

– 
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پێشوازی له رێككهوتنی حكومهتی سوریا و ههسهده دهكات و رایگهیاند كه “هیوادارین رێككهوتنهكه ببێته مایهی ئاشتی و ئازادی زیاتر و سهقامگیری و پێشكهوتن بۆ ههموو سوریا بهتایبهت ناوچه كوردییهكان”.

مهسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێم كوردستان له پهیامێكدا دهربارهی رێككهوتنی حكومهتی سوریا و ههسهده، رایگهیاند:
*پێشوازی له رێككهوتنی حكومهتی سوریا و ههسهده دهكهین.

*هیوادارین ئهم رێككهوتنه، فراوانتر بكرێت و ببێته مایهی ئاشتی و ئازادی زیاتر و سهقامگیری و پێشكهوتن بۆ ههموو سوریا و به تایبهتی ناوچه كوردییهكان.

*ببێته سهرهتایهك بۆ دابینكردنی مافه ڕهواكانی ههموو پێكهاتهكانی سوریا و ڕێگه خۆش بكات بۆ گهڕانهوهی سهربهرزانهی ئاوارهكان بۆ ماڵ و زێد و ناوچهكانی خۆیان. 

*پشتیوانی گهلی كوردستان له ههموو جیهان و به تایبهتی ڕوڵی جهنابی سهرۆك بارزانی، له كۆتاییهێنان به گرژیهكان و گرتنهبهری ڕێگهی دایهلۆگ بۆ چارهسهریی بنهڕهتی كێشهكان، جێگهی شانازییه. 

*ڕێز و پێزانینمان ههیه بۆ ڕۆڵی سهرۆك و حكومهت و نوێنهر و كۆنگرێسی ئهمهریكا و وڵاتانی دۆست له كوتاییهێنان به گرژیهكان و پشتیوانیكردنی مافه ڕهواكانی ههموو پێكهاتهكانی سووریا و سهقامگیریی له ناوچهكه.

بابەتى تر

👤
Live: 90 Today: 2,094 📊 Click Here