مه‌سرور بارزانی: كه‌ركوك هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه باوه‌شی كوردستان

–
مه‌سرور بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له شاری هه‌ولێر له‌گەڵ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی له سنووری شاری كەركوك رایگه‌یاند كه:
 *كاندیده‌كانمان بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و داواكردنی مافی خه‌ڵكی سته‌ملێكراو ده‌چنه به‌غدا.
 *ده‌بێ ماده 140 وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت و چی دیكه سته‌م له‌ناوچه كوردستانییه‌كان قبوڵ ناكه‌ین.
 *زۆر جار به‌شێوه‌ی یاسایی سته‌ممان لێكراوه.
 *نابێت ده‌ستوور ببێته بژارده‌ی ده‌ستی هه‌ندێ كه‌ن.
 *شه‌ڕی ئێمه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور بێت.
 *رزانی باوک شۆڕشێکی لەسەر کەرکووک دانا، ئێمەش ئامادەین خوێن و ڕوحمان لەسەر کەرکووک دابنێین.
 *ناحەزان چەندین جار خاکی ئێمەیان داگیر کردووە، بەڵام ناتوانن ئیرادەمان داگیر بکەن.
 *ئێستا پارتی به‌هێزترین حزبی سیاسییه.
 *ده‌مانه‌وێت له به‌غدا به‌رگری له مافی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین.
 *هه‌ندێك لایه‌ن ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له به‌غدا كاریان كردووه.
 *بێ پارتی هیچ کات دەستکەوت بەدەست نەهاتووە، دەنگ بە پارتی بدەن با خزمەتتان بکات.
 *ئه‌وه‌ی پارتی وتوویه‌تی، كردوویه‌تی. پێویستمان به ده‌نگ و متمانه خه‌ڵكی كه‌ركوكه.
 *رێگه‌گرتن له پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستكه‌وت نییه و جێگه‌ی شانازی نییه.
 *كاك نێچیرڤان چالێنجی یه‌ك ملیۆن ده‌نگی كردووه، ێگومان یەک ملیۆن دەنگ بەدەست دەهێنین.
 *ده‌بێ خانه‌قین، شه‌نگال و زومار بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
 *ده‌مانه‌وێت پرۆژه‌ی رووناكی بگاته كه‌ركوك.
 *زۆربه‌ی خه‌ڵكی عێراق و وه‌كو ئێمه سته‌می لێكراوه.
 *ده‌بێ رێڕهی حوكمڕانی له به‌غدا راست بكرێته‌وه.
 *كه‌سێك دڵسۆزی كه‌ركوك بێت به دروشم قسه ناكات.
https://www.facebook.com/WestgaNewswebsite/videos/1202025645324076/
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment