مه‌زڵوم عه‌بدی‌: نیگه‌رانین له‌ برینداربوونی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ و سه‌ربازی‌ ئه‌مریكی

مه‌زڵوم عه‌بدی‌: نیگه‌رانین له‌ برینداربوونی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ و سه‌ربازی‌ ئه‌مریكی

جار بینراوە: (1.3K)

– 
فهرماندهی گشتی هێزهكانی سوریای دیموكرات “ههسهده” نیگهرانی خۆی له برینداربوونی ژمارهیهك ئهندامی ئاسایشی گشتی سوریا و سهربازانی ئهمریكا دهربڕی، دهشڵێت: “زیادبوونی ئهم هێرشانه پێویستی به ویست و ئیرادهی هاوبهشه بۆ رووبهڕووبوونهوهی تیرۆر”.

مهزڵوم عهبدی فهرماندهی گشتی هێزهكانی سوریای دیموكرات “ههسهده” له پلاتۆڕمی (ئێكس) نووسی: “نیگهرانی دهردهبڕین بۆ برینداربوونی ژمارهیهك ئهندامانی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی گشتی و سهربازانی ئهمریكی بههۆی ڕووداوێكی تهقهكردن له بیابانی سوریا لهكاتی جێبهجێكردنی ئهركهكانیاندا”.

مهزڵوم عهبدی دهڵێت: “زیادبوونی ئهم هێرشانه پێویستی به ویست و ئیرادهی زیاتر و ههوڵی هاوبهشه لهسهر ئاستی نیشتمانی  بۆ بهرهنگاربوونهوهی تیرۆر و شانهكانی”.
راشیگهیاندووه كه “هیوای زوو چاكبوونهوه بۆ بریندارهكان دهخوازین”.

كاتێكی پێشتری ئهمڕۆ دوو بهرپرسی سوری به ئاژانسی رۆیتەرزیان راگهیاند كه ئهمڕۆ شهممه كاروانێكی هێزهكانی سوریا و ئهمریكا لهكاتی تێپهڕبوونیان له نزیك شاری تهدمور له ناوهڕاستی سوریا هێرشی كرایهسهر و تهقهی لێكرا و ژمارهیهك ئهندامی هێزه ئهمنییهكانی سوریا و چهند سهربازێكی ئهمریكی برینداربوون.


👤
Live: 186 Today: 1,373 📊 Click Here