×

مه‌زڵوم عه‌بدی: تاكه‌ بژارده‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق گفتووگۆیه‌

مه‌زڵوم عه‌بدی: تاكه‌ بژارده‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق گفتووگۆیه‌

جار بینراوە: (5.5K)

فهرماندهی گشتی هێزهكانی سوریای دیموكرات “ههسهده” رایگهیاند كه لهگهڵ حكومهتی دیمهشق لهسهر یهكگرتوویی خاكی سوریا و یهك ئاڵا و سوپا هاوڕان، دهشڵێت: “لامهركهزیهت مانای دابهشكردنی سوریا نییه”.

مهزڵوم عهبدی فهرماندهی گشتی هێزهكانی سوریای دیموكرات “ههسهده” بۆ كهناڵی حهدهسی سعودی رایگهیاند كه:

* دهرگای گفتوگۆمان لهگهڵ دیمهشق دانهخستووه و بهمنزیكانه گهڕێكی دیكهی دانوستان دهستپێدهكهینهوه.

* جێبهجێكردنی ڕێككهوتننامهی 10ی ئازار به هۆكاری پهیوهست به ئێمه و دیمهشق به هێواشی بهرهوپێش دهچێت.

* لهگهڵ حكومهت هاوڕاین لهسهر یهكڕیزی سوریا به یهك سوپا و یهك ئاڵا.

* پابهندین بهو رێككهوتنهی له 10ـی ئازار لهگهڵ ئهحمهد شهرع واژۆمان كرد، بهڵام جێبهجێكردنی پێویستی به كات ههیه.

* ئێمه له پرۆسهی ئهنجامدانی خولی نوێی گفتوگۆداین لهگهڵ دیمهشق.

* ئاگادار كراینهوه كه كۆبوونهوهی پاریس لهسهر داوای دیمهشق دواخراوه بههۆی ڕووداوهكانی شاری سوهیداوه.

*خۆم له كۆبوونهوهكهی پاریس بهشدار دهبم.

*دهبێت له سوریای داهاتوو زمانی كوردی لهپاڵ زمانی عهرهبی له ناوچه كوردییهكان زمانی فهرمی بێت.

* بهردهوام كهناڵی پهیوهندیمان لهگهڵ توركیا ههیه و گفتوگۆكان ئهرێنین.

*دیمهشق ئامادهیی خۆی پێی راگهیاندووین كه رازین به داخوازییهكانی كورد، لهبارهی زمان و مافه كولتوورییهكان و داوا دهكهین زمانی كوردی شانبهشانی زمانی عهرهبی زمانی فهرمی بێت له ناوچه كوردنشینهكان.


*بهشێك دهبین له وهزارهتی بهرگری سوریا، بهڵام یهكخستنی (100) ههزار چهكدار له وهزارهتی بهرگری سوریا پرۆسهیهكی گهورهیه.

*تاكه بژاردهی ئێمه لهگهڵ دیمهشق گفتووگۆیه و رووداوهكانی سوهیدا هانمان دهدات بۆ درێژهدان به دانوستانهكان و گهیشتن به ڕێككهوتن.

*ههموومان لهسهر یهكگرتوویی سوریا هاوڕاین و لامهركهزیهت به مانای دابهشكردنی وڵات نییه، لهگهڵ ئهوهشدا هەندێک دامەزراوەی سیادی دەبێت بە مهركهزی بێت.

بابەتى تر

👤
Live: 43 Today: 2,507 📊 Click Here