مقاوەمەی ئیسلامی کەی دامەزراو چی لەبارەیەوە دەزانی؟
محمد عمار تەها
“مقاوەمەی عێراقی” ئەو سووپا سێبەرەی پارەکەی لەسەر بەغداد و بڕیاری لە تارانەوەیە “مقاوەمەی ئیسلامی” وەک بەرهەمێکی ڕاستەوخۆی شۆڕشی ١٩٧٩ ی ئێران و بیرۆکەی ” ناردنە دەرەوەی
شۆڕشی ناوخۆ” دامەزرا ئەم چەمکە لە سالی ١٩٨٢ لەگەل دروستبونی حیزبوڵڵای لوبنان وەک باڵێکی سەربازی فەرمی ناسێندرا لەسالانی دواتر دا ئەم مۆدێلە پەرەی سەندوو چەندین گروپی تری گرتەوە لەوانە ‘بزوتنەوەی حەماس لە فەلەستین لە سالی ١٩٨٧.
بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەکان ) لەیەمەن ساڵی ١٩٩٢. هاوپەیمانی”مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق”کەدوای ساڵی ٢٠٠٣بەتایبەت ٢٠٢٠ دا بەچڕی دەرکەوت
گروپەکانی وەک کەتائیبی حیزبوڵڵا و نوجەبا لەخۆ دەگرێت لە بەحرەین سەرایا ئەشتەر و لە سووریا ” لیوای ئەبو فەزڵ عەباس ” وەکبەشێک لەم تۆڕە کاردەکەن کەزۆڕبەیان لە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سوپاس پاسدارانی ئێراندان ستراتیژی تۆری یەکگرتوو و پاراستنی ئێران
ئەم هێزانە وەک تۆرێکی سەرو یەکگرتوی دەوڵەتی کاردەکەن کە ئەرکی ان پاراستنی قووڵایی ستراتیژی ئێرانە میکانیزمی کارکردنیان بە جۆرێکە کاتێک ئێران دەکەوێتە ژێر گوشاری نێودەوڵەتی یان هێرشی سەربازی تەواوی ئەو تۆرە لەچەندین قۆڵەوە دەست بە جوڵە دەکەن
بۆ تێکدانی هاوسەنگی هێز ئەمە پێی دەوترێت ستراتیژی بەرگری پێش وەختە کە تێیدا ئێران جەنگەکان لە دەرەوەی سنوری خۆی بەرێوە دەبات تا خۆی لە ڕوبەروبونەوەی راستەوخۆ بپارێزێت
بۆ نموونە ئێستا کاتێک گوشار لەسەر تارانە حوسییەکان مەترسیان بۆ سەر گەرووی بابڵمەندەب دروسکردووە گرووپە عێراقییەکان بە درۆن هێرش دەکەنە سەر ئامانجە ناوچەییەکان بۆ کەمکردنەوەی گوشار لەسەر تاران، قەوارەی دەوڵەت لە ناو دەوڵەت دا و بودجەی عێراق یەکێک
لە خاڵە هەرە جەوهەریەکانی ئەم هێزانە بەتایبەت لە عێراق بەدەست هێنانی شەرعیەتی یاسایی و داراییە لەژێر ناوی” حەشدی شەعبی ” ئەو گروپانە بونەتە خاوەنی بودجەیەکی زەبەلاحی ساڵانە کە دەگاتە ملیۆنان دۆلار لە لایەن حکومەتی عێراقەوە
بۆ موچەو پڕچەککردنیان دابین دەکرێت ئەم دۆخە وای کردووە ئەم گرووپانە پارێزبەندی یاساییان هەبێت واتە چەک و پارەی دەوڵەت بەکار دەهێنن بەڵام لە دەرەوەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەجوڵێنەوە
بەهۆی ئەوەی وەک دامەزراندنێکی فەرمی ناسراون زۆر جار لە یاسا لادەدەن هێرش دەکەنە سەر بیانیەکان یان قەوارەی هەرێمی كوردستان و هیج لایەنێکی حکومی ناتوانێت لێپرسینەوەیان لەگەلدا بکات چونکە هێزی سەربازی و دارایی دەوڵەتیان لە پشتە
ئەنجام و مەترسیە نیشتمانیەکان :
بەکارهێنانی سامانی نیشتمانی عێراق بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای” بەرەی مقاوەمە ” عێراقی کردووەتەوە گۆڕەپانی ململانێی وڵاتانی تر ئەم هێزانە زۆر جار بەرژەوەندی ئێران دەخەنە سەر و بەرژەوەندی نیشتمانی عێراق وەک لە هێرشە درۆنیەکانی ساڵی ٢٠٢٦دا بۆ سەر هەرێم
کوردستان و هێزی پێشمەرگە بینرا ئەمە دەسەلمێنێت کە بونی سەوپایێکی سێ بەر کە پارەی لە بەغداد بێت و بڕیاری لە تاران گەورەترین مەترسیە بو سەروەری وڵات و سەقامگیری ناوچەکە















Post Comment