مسته‌فا عه‌بدوڵا: ده‌سه‌ڵات له‌ رێی میدیاكانیه‌وه‌ هه‌واڵی ناڕاست له‌سه‌ر مووچه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

مسته‌فا عه‌بدوڵا: ده‌سه‌ڵات له‌ رێی میدیاكانیه‌وه‌ هه‌واڵی ناڕاست له‌سه‌ر مووچه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

جار بینراوە: (1.7K)


مستهفا عهبدوڵا سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتوو له پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند كه له بری جدیبوون له ڕێكهوتن و بهخهمهوهبوونی مووچهی فهرمانبهران و بژێوی هاوڵاتیان، دهسهڵات له ڕێگهی میدیاكانیهوه چهواشهكاری دهكات و ههواڵی ناڕاست لهسهر مووچه بڵاودهكاتهوه.

سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتوو له پهرلهمانی كوردستان له گرتهیهكی ییدا دهڵێت: 

*مووچه بهدهست دهسهڵاتدارانی حكومهتی ههرێم و فیدراڵهوه خهریكه دهبێته ئهو پرسیارهی خهڵك هیچ متمانهیهكی به ههواڵیان نهمێنێت.

*میدیاكانی نزیك له دهسهڵات دهنگوباسی وا بڵاودهكهنهوه مووچه دێت، نایهت.خهبهری خۆشم پێیه، خهبهری خۆش بڵاودهكهینهوه. ئهوه دهردی مووچهخۆران دهرمان ناكات.

*دهرمانی دهردی مووچهخۆران ئهوهیه حكومهت داهاتی نانهوتی و رێكهوتنی نهوت لهڕێی سۆمۆوه تهواو بكات چی دیكه فهرمانبهران و مووچهخۆران نهكاته قوربانی ئهو سیاسهته نادروسته قۆرخكاریه.

*تائێستا 6 مووچهی ئهمساڵ نهدراوه و نزیكدهبینهوه له كۆتایی ساڵ.

*وابڕوات ئهمساڵ فهرمانبهرانی ههرێم 3 بۆ 4 مووچهیان دهفهوتێت.

*ئهوه ستهمێكی گهورهیه له حوكمڕانی و مووچهخۆران و قهوارهی ههرێم گاڵتهكردنه به میزاجی هاوڵاتیانی ههرێم و بازاڕ و مووچهخۆران.

*سێ مانگه ههر دهڵێن رێكدهكهوین و نزیكین و كهمی ماوه، گهر راست دهكهن رێكبكهون. كێ دهستی گرتوون؟ نهوت لای خۆتانه. كۆمپانیاكان هی خۆتانن، بهجددی بچنه پێشهوه. *بیانووی حكومهتی فیدراڵ ببڕن كه ستهمكارانه وهك ئێوه مامهڵه لهگهڵ مووچهخۆرانی ههرێم دهكات ئهڵێی ههردووكتان رێككهوتوون بۆ سزادانی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان.

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 1,432 📊 Click Here