محەمەد حاجی مەحمود: پەلاماری گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سوریاوە هەنگاوێکی ترە دژی کورد

محەمەد حاجی مەحمود: پەلاماری گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سوریاوە هەنگاوێکی ترە دژی کورد

جار بینراوە: (1.4K)

-

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب پەیامێکی بڵاوکردەوە.

محەمەد حاجی مەحمود لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، ” تۆپباران و پەلاماری گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی شاری حەلەب لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئەحمەد شەرعەوە، هەنگاوێکی ترە دژی کورد”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “ئێمە لەسەرەتاوە بۆچوونمان وابوو، کە دەسەڵاتی سوریا، کوردیان بەو شێوەی ئێستا هەیە قبوڵ نییە و نایانەوێت ئەو واقعە قبوڵ بکەن، ئەو هێرش و پەلامارانەی کە دەستییانپێکردووە، سەرەتای شەڕێکی گەورە و سەختە لە دژی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، بۆیە پێویستە کورد لەو هەرێمە ئامادەسازی تەواو بکات بۆ بەرپەرچدانەوە و بەرگریکردن لە دژی داگیرکەران”.

محەمەد حاجی مەحمود دەڵێت، “ئێمە لە کاتێکدا داوای چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان دەکەین، پشتیوانی تەواوی گەلەکەمان دەکەین لە رۆژئاوا”.

بابەتى تر

👤
Live: 45 Today: 2,603 📊 Click Here