ماوه‌ی تۆماركردنی ناوی حاجیان درێژكرایه‌وه

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیر، .
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2025 وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ ھاوڵاتیان، له‌سه‌ر فه‌رمانی د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف، به‌ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، ماوه‌ی ناونوسینی حاجیان درێژكرایه‌وه بۆ (26)ی ئه‌یلولی 2025، تا كاتژمێر دوازده‌ی شه‌و”.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاندووه كه “له دوای ئه‌م رێكه‌وته‌وه ماوه‌ی ناونووسینی حاجیان كۆتایی دێت و درێژ ناكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانیوه ناویان له‌سیستمی نوێ تۆمار بكه‌ن”.















Post Comment