ماف نادرێت، بەڵکوو دەسەنرێت..
ئاکار قادر
٣٥ ساڵی حکومڕانی پارتی و یەکێتی سەلماندوویەتی، هەر کات بۆ دەرماڵە یان موچە یان ئاو و کارەبا و بژێوی ژیان و ئازادی خوێندکارێک یان مامۆستایەک یان فەرمانبەر و کرێکارێک هاتە مەیدان ، چاوەڕوان دەکرێ کە یەکێتی و پارتیش بەعس ئاسا گولە دەنێن بەسەر دڵی چەند گەنجەوە یان خۆپیشاندەرێکەوە!
ئایا کێ دوای ئەم بەربەریەتە خەبەری نەبۆتەوە و باسی ئاشتیخوازی لەگەڵ ئەم دەسەڵاتەدا دەکات؟ ئایا هیچ کات کەسێک بە خەیاڵیدا دەهات بڵێ با بە ئاشتی خۆپیشاندان دژی بەعس بکەین؟ ئەم خۆشخەیاڵیە دەبێ کۆتایی پێ بێت!
دەسەڵات کە بە هێزی چەک شەرعیەتی خۆی دەپارێزێ و بەشێکی زۆر لە بودجەی بۆ هێزە سەرکوتکەرەکانێتی دەبێ کێ بێت نەزانێ کە هەر ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بەم دەسەڵاتە و لێسەندنی هەر مافێکی خەڵکی هەژار و کەم دەرامەت بەناچاری دەبێت هێز و زەبری جەماوەری دژ بەم هێزە چەکدارانەی یەکێتی و پارتی بەکاربێنێت!
دەبێت خەڵک لەوە تێبگات، ٣٥ ساڵە پارتی و یەکێتی دەستیان خستووەتە ناو خوێن و گۆشتی ئەم میللەتەوە! هەر کات داوای مافی خۆمان دەکەین دەمانکوژن، زینداییمان دەکەن، ئەشەکەنجەمان دەدەن و هەزار و یەک تۆمەتمان بۆ دروست دەکەن! چیتر نابێت خەڵک چاوەڕوانی ئەوە بکات پارتی و یەکێری ژیانمان خۆش دەکەن! وەک چۆن دەڵێن: ماف نادرێت، بەڵکوو دەسەنرێت! دەبێت ئێمەش ئەو مافانای ٣٥ ساڵە مافیاکانی جوت بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لێمان زەوت دەکەن، بە هێز و بازووی خۆمان وەری بگرینەوە و چیتر لێیان قبوڵ نەکەین رابردوو و ئێستا و داهاتوومان بفەوتێنن!!















Post Comment