لە کفری بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ روویدا و ژنێک کوژراوە و دوو پیاویش بریندارن

_
لە قەزای کفری بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان شەڕ روویدا؛ و “ئافرەتێک بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.”
ئەمڕۆ دووشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2025، رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار رایگەیاندووە: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بریندار لە کفرییەوە هێنرانە نەخۆشخانەکەمان کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ کەوتبووە نێوانیان.”
ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان دوو پیاو و ئافرەتێک بوون، بەڵام ئافرەتەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رەفیق قادر، “ئافرەتەکە ناوی ئاڵا عەباسە و لەدایکبووی ساڵی 2004ـە. و دوو بریندارەکەی دیکەش بەهۆی سەختیی برینی دوو پیاوەکەوە، رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.”















Post Comment