×

لە هەرێمی كوردستان 309 كاندید كێبڕكێ‌ لەسەر 46 كورسی پەرلەمان دەكەن

لە هەرێمی كوردستان 309 كاندید كێبڕكێ‌ لەسەر 46 كورسی پەرلەمان دەكەن

جار بینراوە: (7)

_

لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق، كە بڕیارە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 ئەنجام بدرێت، گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان كێبڕكێیەكی بەرفراوان بەخۆوە دەبینێت و 309 كاندید كێبڕكێ لەسەر 46 كورسی پەرلەمان دەكەن.

بەگوێرەی ێکی رۆژنامەی سەباح، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق 12 كورسی بۆ كۆتای ئافرەتان دابین كردووە، چواری بۆ هەولێر و پێنجی بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و سیانیش بۆ دهۆك، بەمەبەستی بەهێزكردنی بەشداریكردنی ژنان لە ژیانی سیاسیدا.

ئاماژەشی  بەوەكردووە، ژمارەی كاندیدەكانی هەولێر گەیشتووەتە 108 كاندید (71 پیاو، 73 ژن)، لە سلێمانی و هەڵەبجە 136 كاندید(99 پیاو، 37 ژن)، لە دهۆكیش ژمارەی كاندیدەكان گەیشتووەتە 59 كاندید (39 پیاو، 20 ژن).

ئەحمەد مازن، بەرپرسی راگەیاندنی نوسینگەی هەڵبژاردنەكانی هەولێر رایگەیاندووە، ژمارەی كاندیدانی هەولێر كە بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن 108 كاندیدە، 30 كاندیدی سەر بە پارتییە و 30 كاندیدی سەر بە یەكێتییە و رەوتی هەڵوێست 12 كاندید و بەرەی توركمانی عێراق 5 و كۆمەڵی دادگەری كوردستان 5 و یەكێتی ئیسلامی كوردستان 4 و بەرەی گەل 4 و سۆسیالست 4 كاندید، لەگەڵ 6 كاندیدی تاكەكان. 

روونشیكردەوە، لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ژمارەی كاندیدەكان بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆن گەیشتووەتە 138 كاندید، 36 كاندیدی بۆ پارتی و یەكێتییە، 18ی بۆ رەوتی هەڵوێستە، 12ی بۆ نەوەی نوێ، 4ی بۆ بەرەی توركمانی، 5ی بۆ كۆمەڵی دادگەری، 8ی بۆ یەكێتی ئیسلامی، 11ی بۆ بەرەی گەل، 4ی بۆ سۆسیالست، چواریش بۆ تاكەكان.

دەشڵێت، ژمارەی كاندیدانی دهۆك گەیشتووەتە 63 كاندید، پارتی 22، یەكێتی 5، رەوتی هەڵوێست 4، نەوەی نوێ 5، بەرەی توركمانی 4، كۆمەڵی دادگەری 4، یەكێتی ئیسلامی 4، بەرەی گەل 5، سۆسیالست 5، لەگەڵ پێنج كاندیدی تاكەكان.

بابەتى تر

👤
Live: 96 Today: 2,163 📊 Click Here