لە نزیک بازگەی بانی مەقان تەقە لە شۆفێری ئۆتۆمبێلێك كرا و كوژرا
.jpg)
-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنزیک بازگەی بانی مەقان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دەستڕێژی گولـلە لە شۆفێری ئۆتۆمبێلیک کرا و کوژرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئەیلولی 2025، لەنزیک بازگەی بانی مەقان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستڕێژی گولـلە لە شۆفێری ئۆتۆمبێلێک کرا و کوژرا.
هەربەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە بەهۆی کێشەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە بووە و هاوڵاتییە قوربانییەکە خەڵکی ناحیەی قەرەهەنجیرە و دەسبەجێ گیانی لەدەستداوە.
هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستییان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمییان لەبارەی رووداوەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان بڵاونەکردووەتەوە.















Post Comment